Kurdistan Press - وەزارەتى دارایی و ئابووری چەند بڕیارێکى نوێی دەرکرد وەزارەتى دارایی و ئابووری چەند بڕیارێکى نوێی دەرکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتى دارایی و ئابووری چەند بڕیارێکى نوێی دەرکرد

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بریاڕێكی نوێی ده‌كرد . 

 له‌نووسراوێكدا، كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست کوردستان پرێس كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاندووه‌، لەسەر راسپاردەى ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی و ئابوورى چەند بڕیارێکى دەرکراوه‌  به‌م شێوه‌یه‌: 
1- پێویستە ڕێکكارە یاساییەکانى وەرگرتنەوەى قەرزى ئاسانکارى بەردەوام بێت.

هه‌روه‌ها له‌خاڵێكی دیكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌،  ئەو موڵکانەى کە ڕەهن کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت و هەر موڵکێک کڕین و فرۆشتنى پێوەکرابێت لە لایەن هەر کەسێک ئێمە بەرپرسیار نین خۆیان (کڕیار و فرۆشیار) بەرامبەر بە یاسا بەرپرسیار دەبن.
ده‌قی راگه‌یاندراو: 
ئەو موڵکانەى کە ڕەهن کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت
ئەم گشتاندنە لەسەر ڕاسپاردەى بەڕێز وەزیرى دارایی و ئابوورى دەرچووە
1-پێویستە ڕێکارە یاساییەکانى وەرگرتنەوەى قەرزى ئاسانکارى بەردەوام بێت.
2-ئەو موڵکانەى کە ڕەهن کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت.
3-هەر موڵکێک کڕین و فرۆشتنى پێوەکرابێت لە لایەن هەر کەسێک ئێمە بەرپرسیار نین خۆیان (کڕیار و فرۆشیار) بەرامبەر بە یاسا بەرپرسیار دەبن.
4-هەر موڵکێک پلەى بنبڕى وەرگرتبێت بە پێى ی (قانون تحصیل الدیون الحکومیە (56) لسنە 1977) و دەستکارى کرابێت و کرین و فرۆشتنى پێ کرابێت حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرپرسیار نیە.
5-هەر موڵکێک مامەڵەى پێوە کرابێت بە زووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەى ڕێکارى یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر.
6-ئەو مولکانەى فرۆشتنى ئاشکراى بۆ کراوە وە لە بەرژەوەندى بانک یەکلایی بۆتەوە دەبێت بە زووترین کات مامەڵەى بەناو کردنى بۆ بکرێت.

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه