Kurdistan Press - داوا کرا بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی دروست کردنى ئۆتۆمبێڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان داوا کرا بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی دروست کردنى ئۆتۆمبێڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داوا کرا بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌یه‌كی دروست کردنى ئۆتۆمبێڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی بازرگانی ده‌ره‌كی ژاپۆن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ کە هەوڵ بدەن بۆ دامەزراندنی کارگەی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەکی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ دووشەم د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە مەسامی ئەندۆ بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی بازرگانی دەرەکی ژاپۆن (JETRO) لە دوبەی و مینا، هه‌روه‌ها تاکاهیسا ئوتا بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە دوبەی.

له‌ دیداره‌كه‌دا شاندی رێکخراوی(JETRO)  باسیان لە ئامانجی سەردانەکەی خۆیان کرد لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندی وەبەرهێنان لەنێوان ژاپۆن و هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا بڕیاردرا کە رێکخراوی (JETRO) بە هاوكاری دەستەی وەبەرهێنان کاربکات بۆ هاندانی وەبەرهێنەرە ژاپۆنییه‌كان بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان. هاوکات هەوڵدان بۆ زیادکردنی هەبوونی ئۆفیسی کۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبونەوەکەی نێوان سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و رێکخراوی (JETRO) بڕیاریش درا کە لە داهاتوودا هەوڵی واژووکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان دەستەی وەبەرهێنان و (JETRO) بکرێت بۆ هاندان و هەماهەنگی و زیادکردنی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنەرە ژاپۆنییەکان و هێنانی وەبەرهێنەران بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری پاڵاوگەکان و پیترۆکیمیاویات و پیشەسازییە جۆراو و جۆرەکانی تر .

هاوکات سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان داوای لە رێکخراوی (JETRO) کرد کە هەوڵ بدەن بۆ دامەزراندنی کارگەی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەکی ئۆتۆمبێل لە هەرێم.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه