Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی سەربازیی بریتانیا دەكات سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی سەربازیی بریتانیا دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی سەربازیی بریتانیا دەكات

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 7ی ئەیلوولی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارشال سامی سامپسۆن ڕاوێژكاری باڵای سەربازیی بریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا ڕاوێژكاری باڵای سەربازیی بریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا پابەندبوونی وڵاتەكەی بە دۆستایەتی و هاوپەیمانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و پاڵپشتیی و هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان دووپاتكردەوە. هەروەها سوپاسی ڕۆڵی سەرۆك بارزانیی كرد لە هەوڵدانی بۆ یەكخستنی یەكەكانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. جەختی لەوەش كردەوە كە ماف و ئیستحقاقاتی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە پێویستە لە چوارچێوەی مەنزوومەی بەرگریی عێراق پارێزراو بێت.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی حكوومەتی نوێی بریتانیای كرد و سوپاسی وڵاتی بریتانیا و هاوپەیمانانی كرد كە لە شەڕی دژی داعشدا یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوونە. لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەپێدان لە ڕۆڵی پێشمەرگە لە خەباتی گەلی كوردستان جەختی لەوە كردەوە كە پێشمەرگە بە بیروباوەڕی خۆی پارێزگاری لە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و دۆز و بەها مرۆڤییەكان دەكات.
پەیوەست بە چاكسازییەكانی هێزی پێشمەرگە سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند كە پاڵپشتیی تەواوی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات و بە پێویستیشی زانی كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان یەك یەكەی ژمێریاریی هەبێت و لەژێر یەك سەركردایەتیی بێت كە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه