Kurdistan Press - بۆ‌ وه‌رزی زستان نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش دەکرێ بۆ‌ وه‌رزی زستان نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش دەکرێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆ‌ وه‌رزی زستان نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش دەکرێ

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاری دا بۆ‌ وه‌رزی زستان نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا.

له‌ یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیران كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان (به‌ وه‌كاله‌ت) و ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری، باسیان له‌ ئاماده‌كاری پێویست بۆ دابینكردنی نه‌وتی سپی بۆ هاووڵاتییان له‌ وه‌رزی زستان كرد هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵ.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌كاری پێویست بكرێت بۆ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی بۆ هاووڵاتییان به‌تایبه‌تیش بۆ ناوچه‌ سارد و شاخاوییه‌كان.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان (به ‌وه‌كاله‌ت) و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕالی و نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدای ڕاسپارد بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست له‌مباره‌یه‌وه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه