Kurdistan Press - ھەموو وەزارەتەکان ڕاسپێردراون ھەموو وەزارەتەکان ڕاسپێردراون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەموو وەزارەتەکان ڕاسپێردراون

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئێران گوتی، پرۆسەی ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان بێ گرفت و بەئارامی بەردەوامە و تا ئێستا نزیکەی ٣ ھەزار زیارەتکار ھاتوون و لە ھەولێر شوێنی حەوانەوەیان بۆ ئامادەکراوە و ھەموو پێداویستیەکیشیان بۆ دابینکراوە.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای رێککەوتنی ھەرێم و ئێران بۆ ھاتنی زیارەتکارانی ئێران بۆ ھەرێم بۆ ئەوەی بچنە نەجەف و کەربەلا پرۆسەی ھاتنی گەشتیاران بەشێوەیەکی زۆر رێکوپێک و بێ گرفت و بەئارامی بەردەوامە و لە پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر شوێنی حەوانەوەیان بۆ ئامادەکراوە و تا ئێستا نزیکەی ٣ ھەزار گەشتیار ھاتوون و ھەموو وەزارەتەکانیش ڕاسپێردراون ھەر یەکە و لە بواری خۆی ھاوکاریان بن، بۆیە پرۆسەکە زۆر رێکوپێکە و پلانێکی زۆر باشی بۆ دانراوە و لیژنەیەکیش کە حەوت کەسن سەرپەرشتیان دەکەن".

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتیشی: "لەبەر ئەوەی یەکەم ساڵە زیارەتکاری ئێرانی دێنە ھەرێمی کوردستان وا رێککەوتوون فشارێکی زۆر لەسەر ھەرێم دروست نەبێت، چونکە یەکەم تاقیکردنەوەیە و ساڵانی داھاتوو رێژەیەکی زیاتر دێنە ھەرێمی کوردستان، چونکە ئێران بڕیاری داوە ٥ ملیۆن زیارەتکار ئەمساڵ ڕەوانەی عێراق بکات".

ناوبراو گوتیشی: "پرۆسەی ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان تاوەکو ٢٠ رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت و ھەرێمی کوردستان بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران ئامادەکاری تەواوی کردووە و لەھەموو رێگاکانی پێیدادێن بۆ ھەرێم رێکاری پێویست گیراونەتەبەر و پێشوازیەکی باشیان لێ دەکرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه