بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ئاشکرایکرد، کە ئەمساڵ گەشتەکانمان زۆر باشە و رۆژانە نزیکەی ٨٠ گەشتمان ھەیە و ھیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە و تاکۆتایی ئەم مانگەش بەو شێوەیە دەبێت و بەردەوامیش ھەوڵی فراوانکردنی گەشتەکان دەدەین لەگەڵ وڵاتان.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، ئەحمەد ھوشیار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەمساڵ گەشتەکانمان زۆر باشە و تائێستاش ھیچ گۆڕانکاریەک بەسەر گەشتەکانمان نەھاتووە و کەمی نەکردووە، کە رۆژانە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ٧٨ گەشتمان ھەیە و تاکۆتایی ئەم مانگەش بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت ".
ئەحمەد ھوشیار گوتیشی: "ئێمە ھەوڵ دەدەین گەشتەکانمان فراوان بکرێت لەگەڵ وڵاتان و ئەو ھەوڵانەش بەردەوام دەدرێن، بۆیە گەشت لەگەڵ ھەر وڵاتێکیش زیاد بکەین بەفەرمیی ئاشکرای دەکەین و رایدەگەیەنین
وەڵام بدەوه