Kurdistan Press - کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر گەیشتووەتە ٩٣٪ کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر گەیشتووەتە ٩٣٪ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر گەیشتووەتە ٩٣٪

کارکردن لە بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر بەردەوامە و تەواوبوونی کارەکانی شەقامەکە گەیشتووەتە ٩٣٪.
بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەیاوەری ڕازان خەلیل، بەرپرسی بەشی هونەری سەرۆکایەتیمان، کەیفی فارس، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریان بەسەر کردەووە.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەستخۆشی لە سەر پەرشتیار و تیمەکەی کرد کە دڵسۆزانە کارەکانیان جێبەجێ دەکەن، هیوای خواست لەماوەی دیاری کراو کارەکانی بەشی دووەمی شەقامەکە کۆتایی بێت.
بەشی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری بە درێژی ٧٫٦کم کە لە ڕێگەی نێوان شەقامی سەرەکی شەقڵاوە تاوەکو شەقامی کۆیە تاوەکو ئێستا ٩٣٪ کارەکانی تەواو کراوە، لە ئێستادا کارکردن لەم بەشانە بەردەوامە:-
١- چینی کۆتایی قیڕتاوکردن.
٢- دانانی هێماکانی هاتووچۆ.
٣- هێڵکاری شەقام.
٤- پەرژینی سەلامەتی.
بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ کارەکانی پڕۆژەکە کۆتایی بێت و ئەو بەشەش بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتیاندا بکرێتەوە.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه