بەگوژمەی ٤٣٣ ملیۆن دینار لەسەر داھاتی ١٥ ٪ سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر پڕۆژەی قیڕتاوکردنی قۆناغی دووەم و سێ یەم شەقامەکانی گەڕەکی ڕۆشەنبیری
بەردەوامە
پارێزگای هەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەردەوامن لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و شەقامەکانی شار بەتایبەت بۆ گەڕەکەکانی باشووری ھەولێر ..
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/٩/٢٤ بەئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و نەبەز عبدالحمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر کارزان عبدالهادی جێگری سەرۆکی شارەوانی. بە مەبەستی گەیشتن بە یەکسان کردنی خزمەتگوزاری بۆ ھەردوو زۆنی باشوور و باکووری ھەولێر پڕۆژەی قیڕتاو کردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشنبیری لە پشت گۆڕستان/ قۆناغی دووەم) بە گوژمەی (١٧٤،٣٣٥،٠٠٠) سەد و حەفتا و چوار ملیۆن و سێ سەد و سی و پێنج هەزار دینارە کە لەسەر بودجەی ١٥%ی داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە شێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەکرێت.
پڕۆژەکە پێک دێت لە ئامادەکردن و قیرتاوکردنی ١٤ شەقام و بە رووبەری ١١٩٠٠ م٢
هاوکات لە هەمان گەڕەک پرۆژەی قیرتاوکردنی گەرەکی رۆشنبیری پشت گۆرستان /قۆناغی سێیەم بە گوژمەی (٢٥٩،٣٠٥،٠٠٠) دووسەدو پەنجاو نۆ ملیۆن و سێ سەدوو پێنج هەزار دینار کە لە ١٧ کۆلان پێکهاتووە نزیکەی ١٧٦٠٠م٢ قیردەکرێت بە شێوەی بەڵێندەرایەتی لەسەر داهاتی ١٥٪ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت .

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه