Kurdistan Press - پێدانى کارەبا بە هاوڵاتیان زیاد دەکات پێدانى کارەبا بە هاوڵاتیان زیاد دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێدانى کارەبا بە هاوڵاتیان زیاد دەکات

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ یەکشەممە 02ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵکشانی خواست و زیادبوونی هاوبەشی نوێی کارەبا هەوڵ دەدرێت گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا زیاد بکرێت، بۆ زستانی ئەمساڵیش کارەبا زیاد دەکرێت.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وەزیری کارەبا هەوڵێکی زۆری داوە لەگەڵ دانەغاز و هەردوو ستافی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم مانگەدا (50 ملیۆن  پێ سێجا) گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا زیاد بکرێت.

ڕاشیگەیاند: هەروەها هەوڵی داوە کە و بۆ زستانی ئەمساڵیش 250 مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا جەختی کردەوە کە ئەمەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵکشانی خواست و زیادبوونی 350 هەزار هاوبەشی نوێی کارەبایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه