لە بەشێك لە زانكۆ ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان، خوێندنی ساڵی یەكەمی زانكۆ كرایە خۆڕایی، ئەوەیش بەهۆی ئەو پێداچوونەوەیەی حكوومەت كردوویەتی بۆ وەرگرتنی قوتابیان كە ئەمساڵ سەرجەمیان وەردەگیرێن.
خوێندن لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە كابینەی نۆیەم، پێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و بەشێك لە زانكۆكان، ئێستە بەهۆی ئەو كێبەركێیەی دروستیان كردووە، خوێندنی یەكەم ساڵیان كردووەتە خۆڕایی.
بەپێی بەدواداچوونێك ، ئێستە دوو زانكۆی ناحكوومی لە هەرێمی كوردستان بۆ خوێندنی یەكەم ساڵی قوتابیان، خوێندنی كردووەتە خۆڕایی، ئەوەیش بەهۆی ئەو كێبەركێیەی دروست بووە و حكوومەت سەرجەم قوتابیان بۆ ئەمساڵ لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەردەگرێ.
ئەوەیش زانراوە، بەفەرمی دوو زانكۆ سكۆلارشیپی خۆڕایی 100%یان راگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت چەند زانكۆیەكی تری ئەهلیش هەمان هەل رابگەیەنن یان كرێی خوێندن بە تەواوی دابەزێنن.
دوێنێ عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، گوتی، دوای تەواوبوونی زانكۆلاین، ئێستە كار لەسەر ناوەكان دەكرێت كە داواكارییان بۆ زانكۆ و پەیمانگەكان پێشكەش كردووە.
روونیشیكردەوە كە قوتابییەكان بەپێی ئیستیحقاقی خۆیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەردەگیرێن، كە نزیكەی 36 هەزار قوتابی و بەشێكیشی هی ساڵی ڕابردوو مابوون، بۆیان هەبوو فۆرمی زانكۆلاین پڕ بكەنەوە.
بەرپرسەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گوتی، كورسیمان بۆ هەموو قوتابیان بە زیادەوە هەیە، بەڵام ڕەنگە بەشێك لە قوتابیان خواستی زانكۆ ئەهلییەكانیان هەبێت، بەڵام لە ماوەیەكی نزیكدا ناوەكان یەكلا دەكرێنەوە.

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
قەیرانی گەورە بەرۆکی عێراقی گرتووە
1 رۆژ پێش ئێستا
تمەن هاڕەی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران هەرەشەى چەکی ئەتۆمی دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه