شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دواین پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوا ئاشکرا دەکات و دەڵێت: بارانی پەڵە دەرکەوتووە بۆ ناو نیوەی دووەمی وەرزی پایز بۆ سەرتاسەری ناوچەکان بەکەرکوک گەرمیانیشەوە، بەجۆرێک، نیوەی دووەمی پایز لە دوای چەند ڕۆژی سەرەتای مانگی یانزەیەو تا 21 - 12 لەم کاتانەدا پەڵەی گشتی دەدات له ناوچەکان.
ئاماژە بەوەشدەکات، پێشتر ئەوەمان خستووەتە ڕوو لەم مەودایەدا پەڵە بەگشتی دەدات لەتەواوی ناوچەکان، بە پەڵە دان لەم مەودایەدا کۆتایی هاتنی وشکە ساڵی دەبێت بەگشتی لەناوچەکان و ئاماژەیەکی زۆر باشە کە وەرزی دابارینی داهاتوومان ئەرێنی باش دەبێت هەر بەو شێوەی کەپێشتر ئاماژەمان پێدابوو.
وەڵام بدەوه