Kurdistan Press - پڕۆژەیەک ئامادە کراوە تا ئاو لە بەنداوی گۆمەسپانەوە بگەیەندرێتە ناوچەی کەسنەزان پڕۆژەیەک ئامادە کراوە تا ئاو لە بەنداوی گۆمەسپانەوە بگەیەندرێتە ناوچەی کەسنەزان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆژەیەک ئامادە کراوە تا ئاو لە بەنداوی گۆمەسپانەوە بگەیەندرێتە ناوچەی کەسنەزان

جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پڕۆژەیەک ئامادە کراوە تا ئاو لە بەنداوی گۆمەسپانەوە بگەیەندرێتە ناوچەی کەسنەزان و مەبەست لەو پڕۆژەیە زیادکردنی ئاوی ژێرزەوی و ئەنجامدانی پڕۆژەی گەشتیارییە.

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەیەک ئامادە کراوە بۆ ڕاکێشانی ئاو لە دەربەندی گۆمەسپانەوە بۆ بەرزایییەکانی شارەدێی کەسنەزان و پڕۆژەکە حەوت ملیار دیناری تێ دەچێت و ئاو لە بەنداوی گۆمەسپانەوە دەگەیەندرێتە کەسنەزان، پڕۆژەکە ئامادەیە و چاوەڕێی وەرگرتنی ڕەزامەندیین بۆ ئەوەی بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە، لەبەر ئەوەش کاتەکەی دیاری نەکراوە کەی دەست پێ دەکات.''

جێگری پارێزگاری ھەولێر گوتیشی: "پڕۆژەکە ئەگەر بچێتە واری جێبەجێکردنەوە چەندین سوودی دەبێت بۆ شاری ھەولێر و دەوروبەری، چونکە ڕاکێشانی ئاو لە گۆمەسپانەوە بۆ ئەو ناوچەیە دەبێتە ھۆی بووژانەوەی ناوچەکە لە چەندین ڕووەوە.''

مەسعود کاڕەش ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "مەبەست لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە بۆسێ ھۆکار دەگەڕێتەوە، یەکەم زیادکردنی ڕێژەی ئاوی ژێرزەوی لەو ناوچەیە، ھەروەھا دەبێتە پڕۆژەیەکی گەشتیاریی گرینگ بۆ ھەولێر و لە داھاتوودا دەکرێت بۆ سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەش بەکار بێت، بەتایبەتی بۆ ناحیەی کەسنەزان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه