Kurdistan Press - لە سبەینێوە پاڵپشتی دارایی بۆ قوتابیان خەرجدەکرێت لە سبەینێوە پاڵپشتی دارایی بۆ قوتابیان خەرجدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە سبەینێوە پاڵپشتی دارایی بۆ قوتابیان خەرجدەکرێت

وەزیرى خوێندنى باڵا، پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەرى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم لە سلێمانى

بەمەبەستى تاوتوێکردنى شایستە داراییەکانى مامۆستایانى زانکۆ و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان و خەرجکردنى لە کاتى خۆیدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم لە سلێمانى کۆبۆوە.

ئەمرۆ شەمە ڕێکەوتی (2022/10/15) د. ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە نوسینگەى وەزارەت لە شارى سلێمانى، پێشوازیکرد لە د. ماکوان جەمیل مستەفا بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی ھەرێم لە سلێمانی.

لەسەرەتادا وەزیرى خوێندنى باڵا پیرۆزبایی و دەستخۆشى لێکرد بەبۆنەى دەستبەکاربونی لە پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى بانکى هەرێم لە سلێمانى و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، دواتر گفتوگۆکرا لەبارەى خەرجکردنى شایستە داراییەکانی مامۆستایانی زانکۆکانى کوردستان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران بۆ ئەوەی ھەوڵبدرێت مانگانە لەکاتی خۆیدا شایستە داراییەکانیان خەرجبکرێت.

لەلایەن خۆیەوە بەڕێوەبەرى گشتى بانکى ناوەندى هەرێم لە سلێمانى دوپاتیکردەوە هەوڵدەدەین بەوپەڕی شەفافییەتەوە ئەرکەکانی سەرشانمان لەپێناو خزمەتی هاوڵاتیانی کوردستاندا بە بێ جیاوازی جێبەجی بکەین.

ھەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لە ڕۆژی یەکشەمەوە ڕێکەوتی (2022/10/16) پاڵپشتی دارایی خوێندکاران و قوتابیان بۆ ئەو زانکۆیانە خەرج بکرێت کە تا ئێستا پاڵپشتى دارایى مانگى حوزەیرانیان بۆ خەرج نەکراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه