Kurdistan Press - هیچ کاتێک ھێندەی ئەو پێنج ساڵەی دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر خەڵکی ناوچە کوردستانیەکان تەعریب نەکراون هیچ کاتێک ھێندەی ئەو پێنج ساڵەی دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر خەڵکی ناوچە کوردستانیەکان تەعریب نەکراون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هیچ کاتێک ھێندەی ئەو پێنج ساڵەی دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر خەڵکی ناوچە کوردستانیەکان تەعریب نەکراون

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک-گەرمیان گوتی، ھیچ کاتێک ھێندەی ئەو پێنج ساڵەی دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر خەڵکی ناوچە کوردستانیەکان کێشەیان بۆ دروست نەبووە و تەعریب نەکراون، بۆیە پێویستە پەرلەمان یاسایەک دەربکات و چیتر ئەوانەی خیانەت لەخاک و نیشتیمان دەکەن بێ سزا نەبن و بەئازادی لێی دەربازنه‌بن.

دیاری حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کێشە و ئازارەکانی ئەو ناوچانە تەواونابن و کاریگەری لەسەر خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش ھەیە و پێی دڵگرانن، چونکە خەڵک تازە تامی ئازادی دەکرد لەو ناوچانە و پێشمەرگەیان لەگەڵدابوو پارێزگاریان لێ دەکرا لەپرێک کۆمەڵە خەڵکێکی خائین ھاتن بەشێوەیەک لە شێوەکان ئەو ناوچانەیان ڕادەستی حەشدی شەعبی کرد، لەوکاتەوە کە ماوەی پێنج ساڵە خەڵک بەو ئازارە دەناڵێنن، کە لەساڵی ١٩٦٨ تا ٢٠١٧ ھێندەی ئەو پێنج ساڵە ناخۆشیان نەبینیووە، چونکە کێشەی گەورە بۆ کورد دروست بووە و ھەست بەشکست دەکەن و کەس نییە بەرگریان لێ بکات و ئەوانەی لەوێشن حیزبەکان خۆیان بێ دەنگ کردووە و حەشدێک دەتوانێ لەوێ حوکم بکات، بۆیە لە واقیعدا خەڵکی کەرکووک لە ئازارێکی گەورە دەژین و چاوەرێی ئەوە دەکەن جارێکی دیکە ئەو ئازادیەیان بۆ بگەڕێتەوە".

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک-گەرمیان گوتیشی: "ئەو خیانەتکارانە ئێستا ھەرکاتێک بۆیان برەخسێت خیانەتی دیکەش دەکەن، چونکە ئەوانە لەخیانەت ڕاھاتوون و ئەمە راستیەکە و دروست بەو شێوەیە، بۆیە کەسێک خاک بفرۆشێت ھەموو شتێک دەفرۆشێت و لەخیانەت کردن بەردەوام دەبێت، بۆیە گرنگە پەرلەمانی کوردستان یاسایەک دەربکات ئەوانەی خیانەت بەرامبەر خاک و نیشتیمان دەکەن ئەمانە سزای خۆیان وەربگرن، چونکە بەدرێژایی مێژوو ئەوانەی خیانەت دەکەن و رۆڵەی کورد دەکوژن بەئازادی لێی دەرباز دەبێت، بۆیە پێویستە پەرلەمانی کوردستان و لەسەرووی ھەمووان کوتلەی پارتی پێداگیری بکات ئەو یاسایە دەربکرێت بۆ ئەوەی کەسی دیکە غیرەتی ئەوەی نەبێت بەئازادی خیانەت بکات و لێی دەرباز بێت".

ناوبراو گوتیشی: "تەعریب بەردەوامە و بەردەوام پسولەی خۆراکی شوێنەکانی دیکە بۆ کەرکووک دەگوازرێنەوە ئەوانەی عەرەبی ھاوردەن و ھیچ کاتێک ھێندەی ئەم پێنج ساڵە تەعریب نەکراوە، بەتایبەت لە پارێزگای کەرکووک

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه