گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س فۆرمی دامه‌زراندنیان بۆ سه‌رپه‌رشتیی پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كان پڕ كردووه‌ته‌وه، له‌وانه پێنج هه‌زار كه‌س هه‌ڵده‌بژێرن.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، به‌شی پێنج هه‌زار كه‌س پڕۆژه‌مان هه‌یه كه ئه‌وانه سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن، چونكه پڕۆژه‌ی زۆرمان هه‌یه و جۆراوجۆرن، وه‌ك په‌له‌وه‌ر و باخداری و خانووی پلاستیكی، بۆیه به‌شی ئه‌وه ده‌كات كه پێنج هه‌زار كه‌س كاریان لێ بكه‌ن.
پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابوو كه ده‌رچووانی به‌شه كشتوكاڵییه‌كان دابمه‌زرێنن، بخرێنه سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه وه‌گه‌ڕ خراون، ئه‌وه‌یش هۆكار بوو كه ده‌رفه‌تێكی زۆری هه‌لی كار بۆ ده‌رچووان دروست ببێت.
وەڵام بدەوه