Kurdistan Press - پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێکمان دەستگیر کرد کە 5 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێکمان دەستگیر کرد کە 5 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێکمان دەستگیر کرد کە 5 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی 10ـی 2022 ڕایگەیاند، 5 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لە دادگەی لێکۆڵینەوەی دهۆک.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی تەیراوە، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ب. ع. ئـ) دەستگیر کرد، کە لە دادگەی لێکۆڵینەوەی پارێزگای دهۆک بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان داوا کرابوو.
ڕاشیگەیاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە دادگەی ناوبراو پێنج فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێکخرا و ڕادەستی دادگەی لێکۆڵینەوەی پارێزگای دهۆک کرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه