Kurdistan Press - وەزارەتی کارەبا - لە سیستەمی كارەبا 24 كاتژمێری نرخەکەی وەک خۆیەتی، تەنیا شێوازی پارەدانەكە دەگۆڕێت وەزارەتی کارەبا - لە سیستەمی كارەبا 24 كاتژمێری نرخەکەی وەک خۆیەتی، تەنیا شێوازی پارەدانەكە دەگۆڕێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی کارەبا - لە سیستەمی كارەبا 24 كاتژمێری نرخەکەی وەک خۆیەتی، تەنیا شێوازی پارەدانەكە دەگۆڕێت

عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی باڵای پڕۆژەی پێوەری زیرەك:
- لە سیستەمی پریپەید كارەبا  24 كاتژمێرییر و نرخەکەی وەک خۆیەتی، تەنیا شێوازی پارەدانەكە دەگۆڕێت.
- ئێستا لە چەند شوێنێكی هەرێمی كوردستان  لە ڕێگەی سیستەمی (پریپەید)ەوە، کارەبای 24 كاتژمێری هەیە، لەوانە بازاڕی لەنگەی هەولێر و بازاڕی دهۆك، كە شوێنی بازرگانین، لەگەڵ هاوبەشی ماڵان لە ئەڤرۆ ستی لە دهۆك. 
- لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 356 هاوبەشی کارەبا بە سیستەمی پریپەیدەوە بەستراون و چالاك کراون و كارەبای 24 كاتژمێرییان هەیە.
- سیستەمی پریپەید هاوشێوەی كارتی مۆبایلە، بایی چەند كارەبات پێوێستە ئەوەندە كارت دەكڕیت، بۆ بەكارهێنانەكەشی دەوەستێتە سەر هاوبەشی كارەبا، بیەوێت زیادەڕۆیی تێدا بكات، یان بیەوێت دەستی پێوە بگرێت.
- لەو شوێنانەی کە بە سیستەمی پریپەید کارەبایان پێ دەدرێت، خەڵكەكە لە سیستەمەكە رازین و كێشەیان نییە.
- ئەم سیستەمە سەرەڕای باشترکردنی دۆخی کارەبا، بارگرانیی سەر فیدەرەکانی کارەبا بە رێژەی 400% کەم دەکاتەوە. 
- لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن و 820 هەزار پێوەری زیرەك بەستراون و پرۆسەكە لە قۆناخی كۆتایی دایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه