Kurdistan Press - ئێران ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم هەڵدەگرێت ئێران ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم هەڵدەگرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانی عێراق و هەرێم هەڵدەگرێت

کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزا لەسەر ئەو هاووڵاتی و گەشتیارانە هەڵدەگرێت، کە لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن، لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانیش بڕیارەکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەم بڕیارە ئەو شۆفێرانەش دەگرێتەوە، کە لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بە تانکەر پاشماوەی نەوت بۆ وڵاتی ئێران دەگوازنەوە، واتە لەمەودوا ئەوانیش دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا بارەکانیان ببەن بۆ وڵاتی ئێران.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند، کە کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریداوە ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت، لە ئەمڕۆ ڕێکەتی 2022/10/17 ەوە بڕیارەکە لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاگاداری هەموو هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکاتەوە، کە لەئێستادا بەبێ ڤیزا و تەنها بە مەرجی هەبوونی پاسپۆرت (٢٤) کاتژمێر لە بنکەی نشینگەی پەروێزخان مامەڵەی ئەو  هاووڵاتی و گەشتیارانە ڕایی دەکرێت، کە دەیانەوێت لەڕێگەی دەروازەکەمانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه