Kurdistan Press - لێداونى جووتیار عادل , دەربارەى پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لێداونى جووتیار عادل , دەربارەى پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لێداونى جووتیار عادل , دەربارەى پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بودجە و شایستەی دارایی هەرێمی کوردستان و 200 ملیارەکە  و پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لێدوانی تازەی دا.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفراسێکددا رایگەیاند:''وەکوو  حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەی خۆمان هەیە، لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانەی پێشتر کرابوون لەسەر دۆسیەی نەوت و بودجە و پێشمەرگە و مادەی 140، بۆ  لایەنە سیاسیەکان جەخت لەسەر ئەو دۆسیانە دەکەینەوە، دەبێ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەو تەوەرانە بابەتی سەرەکیان بێ لە گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق."

ئەوەشی خستە ڕوو: " بە داخەوە ئەمساڵ بەغدا تەنیا بە دووجار 200ملیارەکەی ناردووە، ئەوەی  پێویست بووە پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ڕێکكه‌وتووە هیچ بیانوویەک نەبووە ئەو پاره نەنێردرێ، ئومێدەوارین حکوومەتی نوێی عێراق پشت به دەستوور ببەستێت و ماف و شایستە داراییەکانی کوردستان بنێرێ."

د.جووتیار عادل، ڕوونیشی کردەوە هەرکات پێویست بکات وەفدی حکوومەت بۆ گفتوگۆ دەچێتە بەغدا.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بودجە گوتی: "بودجەی ساڵی 2023،پەیوەستە بە بودجەی عێراق، هەرکات لە عێراق بودجە ئامادە کرا ئەوە ئێمەش ڕەشنووسی بودجەی خۆمان ئامادە دەکەین."

لەبارەی پلەبەرزکردنەوە گوتی: "لیژنەی پەیوەندار لە حکوومەت بۆ بابەتی پلەبه‌رزکردنەوەی فەرمانبەران کاری خۆی دەکات، ئەو بابەتەش پەیوەندی بە بودجە هەیە، کە لە یاسای بودجه شایستەی دارایی جێگیر کرا ئەوە پلەبەرزکردنەوەش دەکرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه