Kurdistan Press - بەزیاتر لە 4 ملیار دینار قۆناغی یەکەمی گۆڕینی بۆڕیی ئاوى ئیفراز3ی هەولێر دەستیپێکرد بەزیاتر لە 4 ملیار دینار قۆناغی یەکەمی گۆڕینی بۆڕیی ئاوى ئیفراز3ی هەولێر دەستیپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

بەزیاتر لە 4 ملیار دینار قۆناغی یەکەمی گۆڕینی بۆڕیی ئاوى ئیفراز3ی هەولێر دەستیپێکرد

بەگوژمەى (4 ملیار و 650 ملیۆن دینار) قۆناغی یەکەمی پرۆژەی گۆڕینی بۆڕیی ئاوى ئیفراز3، کە ئاوی خواردنەوە بۆ نزیکەی 40%ـی گەڕەکەکانى شاری هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان دابین دەکات چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بۆریی ئاوی ئیفراز3ى هەولێر، کە درێژیی 11 کیلۆمەترە و دەکەوێتە باکووری هەولێر، لەماوەی رابردوودا بەهۆی کۆنییەوە چەندین جار شکا و چاککرایەوە، بۆیە لە ئەنجوومەنی وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاردرا لەڕەگەوە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بکرێت و کۆی تێچووی گۆڕینی تەواوی بۆڕییەکەش 21 ملیار دینارە و بڕیاروایە ئەمساڵ بۆرییەکە بەتەواوی بگۆڕدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه