كارزان سه‌باح هه‌ورامی، ڕۆژنامه‌نووس، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسیی عێراق كردووه، به‌پێی ڕاپۆرته‌كه كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق پیشوه‌خته له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی كردووه و سه‌رۆك بارزانی چه‌ند پێشنیارێكی خستووه‌ته به‌رده‌می، یه‌كێك له‌وانه جێبه‌جێكردنی ده‌ستووره.
بریاره له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا محه‌مه‌د شیاع سوودانی، كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق پێک بێنێت، ڕێوشوێنه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت ئاوایه؛ سه‌ره‌تا سه‌رۆككۆمار هه‌ڵده‌بژێدرێت كه ئێستا هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌ویش له‌تیف ڕه‌شیده، ناوبراو وه‌ك سه‌رۆككۆمار مه‌رسوومی پێكهێنانی حكوومه‌ت بۆ كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان ده‌رده‌كات و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی کە كاندیده‌كه هی ئه‌وانه و، وه‌ك كوتله‌ی گه‌وره خۆیان نیشان داوه له په‌رله‌مان، دواتر كاندیدی ڕاسپێدراو ده‌بێت له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا حكوومه‌ت پێک بێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی له‌و ماوه‌یه‌دا حكوومه‌ت پێک بێنێت، ئه‌وه كه‌سێكی دیكه ڕاده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی هات له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2020 دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له 2019.
ئیستا لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوانی هاتنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانیان بكات تا وه‌ره‌قه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تیان نیشان بدات و گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر پشكی لایه‌نه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان و چۆنیه‌تیی ئیداره‌دانی حكوومه‌ت، تا ئیستا ئه‌وه‌ی هه‌یه كورد 4 وه‌زاره‌تی به‌ر ده‌كه‌وێت، پارتی پشكی شێری به‌ركه‌وته‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌یه، چونكه 31 كورسیی په‌رله‌مانی عێراقی هه‌یه و پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانیش هه‌یه كه ئه‌ویش به‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌وێت.
محەمەد شیاع سوودانی، به‌ربژیرێكی نزیكه له نووری مالیكی و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانیی ده‌كات، ته‌نیا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پشتیوانی شیاع سوودانی نییه، ئه‌و له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێكی نوێ‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه پارتی و یه‌كێتی و سیاده‌ش تێیدا به‌شدارن، به ناوی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، واته ئه‌وه‌ی جیای ده‌كاته‌وه له سه‌رۆكوه‌زیره‌كانی پێشووی خۆی ئه‌وه‌یه كه سوودانی پشتیوانیی به‌شێكی زۆری هێزه عێراقییه‌كانی هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و مسته‌فا كازمی كه به ڕێككه‌وتن كرانه سه‌رۆكوه‌زیران، ڕاسته سوودانی له ناو لیسته‌كه‌یدا (رافیده‌ین) تاكه كاندیده و له‌و لیسته ته‌نیا ئه‌و ده‌رچووه، به‌ڵام ئێستا به‌هێزترین كاندیده له عێراقدا بۆ ئه‌و پۆسته.
شیاع سوودانی پێش پێكهێنانی سه‌رۆككۆماری عێراق، له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی لیستی عه‌زم و خه‌میس خه‌نجەر، سه‌رۆكی لیستی سیاده سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی‌یان كرد و له‌وێ سوودانی زۆر به ڕاشكاوانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی داهاتووی عێراقه‌وه كردووه.
مه‌حما خه‌لیل، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی باس له ده‌ستپێكی ئه‌و گرێكوێرەیە ده‌كات كه سه‌رۆك بارزانی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقدا كردییه‌وه و ده‌ڵێت: "سه‌رۆك بارزانی سیمبولی ئەمانه‌تی پارێزگاری له هێزه سیاسییه‌كانه و بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ناوچه‌كه‌ش دروسته، بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لایه‌نه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به پێكهێنانی حكوومه‌ت هاتنه لای سه‌رۆك بارزانی و ئه‌ویش ته‌وسیه‌ی كرد كه له‌تیف ڕه‌شید بكرێته سه‌رۆككۆماری عێراق، چونكه پارتی پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كرد، دواتر هاوپه‌یمانیی سیاده و ده‌وڵه‌تی یاسا پشتیوانی‌یان كرد و به 165 ده‌نگی خولی دووه‌می ده‌نگدان له‌تیف ڕه‌شید بووه سه‌رۆككۆمار.
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی، سه‌رۆك بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شیاع سوودانی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، 4 مه‌رجی سه‌ره‌كیی هه‌بووه بۆ عێراقی نوێ و چه‌ند ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقه‌وه خستووه‌ته ڕوو، مه‌حما خه‌لیل، پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "شیاع سوودانی به منی گوت کە چوومه‌ته لای سه‌رۆك بارزانی، زۆر به ڕاشكاوانه قسه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی: داواكاری ئێمه دیاره، یه‌كه‌م بابه‌تی ده‌ستوور و یاسایە له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دووه‌م: داوای كردووه حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزار دروست بكرێت و گه‌نده‌ڵی بێته بنبڕكردن و ، سێیه‌م، ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌روه‌ری بێته كایه‌وه، چواره‌میش بابه‌تی پێشمه‌رگه و بودجه و مادده‌ی 140 ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌نگاوی خێرای بۆ بنرێت، پێنجه‌م: سه‌رۆك بارزانی باسی له بابه‌تی شنگال و یاسای نه‌وت و گازیش كردووه، شه‌شه‌م: بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ڕاوه‌ستێنرێت تا حكوومه‌تی نوێ دروست ده‌كرێت. بۆیه ئه‌م شه‌ش خاڵه داواكاریی سه‌ره‌كیی سه‌رۆك بارزانی بووه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و به شیاع سوودانیی گوتووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وەیشی خسته ڕوو: ''شاندێكی باڵا هه‌یه كه مۆڵه‌تیان له سه‌رۆك بارزانی وه‌رگرتووه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌وانیش داواكاریی خۆیان نووسیووه و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت قسه‌یان له‌سه‌ر كراوه و شانده‌كه پێك هاتوون له د. فوئاد حوسێن، به‌نگین ڕێكانی و شوان محه‌مه‌د ته‌ها. هه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانێكیش بڕیاره حكوومه‌ت پێک بێنێت، ده‌بێت سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت هه‌ڵویستی ئه‌و چییه.''
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، لەسەر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ڕه‌چاوی خاڵبه‌ندی ده‌كرێت و هه‌ر حزبێك چه‌ند خاڵی هه‌یه ئه‌وه‌نده پۆستی به‌ر ده‌كه‌وێت، پشكی كورد له كابینه‌ی شیاع سوودانی 4 وه‌زاره‌ته، مه‌حما خه‌لیل، ده‌لێت: ''ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه سوودانی، ده‌بێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بكات له‌سه‌ر بابه‌تی پۆسته‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان، ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌یه سه‌رۆكوه‌زیران دوو جێگری ده‌بێت، سه‌رۆككۆماریش به هه‌مان شێوه، 23 وه‌زاره‌تیش هه‌یه، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌بێت پارتی بێت به‌پێی ئیستحقاقی ئینتخابی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یه‌ك وه‌زاره‌تی به‌ر ده‌كه‌وێت هیشتا ئه‌مه یه‌كلا نەکراوەتەوە.
هاوكات به‌ختیار حه‌یده‌ر، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: سه‌رۆك بارزانی له ئاستی عێراقیشدا پرسه‌كان یه‌كلا ده‌كاته‌وه و مه‌رجەعیه‌تی كوردستان و عێراقیشه، له كۆی ئه‌و پرسانه‌ی كه سیاسین و ده‌بێت یه‌كلا بكرێنه‌وه، چونكه سه‌رۆك بارزانی سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ده‌كات، لای سه‌رۆك بارزانی پره‌نسیب و مه‌بادئی گرنگه، ئه‌وه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كانه و وه‌ك مه‌رجه‌ع ده‌بێت ڕۆڵی خۆی ببینێت، كاتی خۆی یه‌كێك له گۆڤاره گرنگه‌كانی جیهان سه‌رۆك بارزانیی به‌وه وێنا كردووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی مه‌لیكه‌كان دیاری ده‌كات، واتاكه‌ی له‌و ڕوانگه‌وه‌یه كه هه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانێك بچێته ئه‌و پۆسته، ئۆكه‌ی سه‌رۆك بارزانیی ده‌وێت.
گوتیشی: سه‌رۆك بارزانی گرێكوێره‌ی عێراقی كرده‌وه و توانیی سه‌رۆككۆمار یه‌كلا بكاته‌وه و كارئاسانیی كرد بۆ ڕاسپاردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه ساڵێكه هه‌ڵبژاردن كراوه و نه‌توانراوه ئه‌و پرۆسەیە بكرێت، سه‌رۆك بارزانی چه‌ند داواكارییه‌كی هه‌بووه له شیاع سوودانی كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا سه‌ردانی كرد، یه‌كه‌م: ڕه‌چاوكردنی ده‌ستوور، چونكه به‌شێكی زۆری گرفته‌كان بابه‌تی ده‌ستووره، دووه‌م: له‌سه‌ر پرسی كۆی گشتیی ناكۆكییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ڕێككه‌وتن بكرێت وه‌ك پاكێجێك.
ڕایشیگه‌یاند: محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی له پشته و وه‌ك زۆرینه‌ی سوننه و شیعه و كورد پشتیوانیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام بابه‌تی ناوماڵی شیعه هه‌یه كه ته‌حه‌دایه له به‌رده‌م سوودانی و ڕه‌نگه له‌وێش كۆسپ دروست بكرێت.
وەڵام بدەوه