Kurdistan Press - ڕۆژی هەینی ئەگەری بارانباران هەیە ڕۆژی هەینی ئەگەری بارانباران هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕۆژی هەینی ئەگەری بارانباران هەیە

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاشکرای کرد، ڕۆژی هەینی ئەگەری بارانباران هەیە و دەشڵێ، لە حەفتەی یەکەمی مانگی داهاتوو جووتیاران سوود لەو بارانەی ئەمساڵ دەبینن بو دانەوێڵە.

دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارتی گواستنەوە و گەیاندن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کاریگەریى دوو نزمەپەستانى لاوازى دەریاى ناوەڕاست و نیمچەدوورگەى عەرەبى لە ڕۆژى پێنجشەممەوە ئاسمانى هەرێم بەگشتى بۆ نیمچەهەور و هەندێ ناوچە لە هەندێ کات بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت، ڕۆژى هەینى ئاسمان بەردەوام نیمچەهەور دەبێت لە ئێوارەدا هەور زیاتر دەبێت لە ئاسمان، لە ئەگەرى دروستنەبوونى گۆڕانکارى لە پێشبینییەکان ئەگەرى بارانبارین لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و بارانێکى مامناوەند لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک هەیە. بارانبارینى پێشبینیکراو لەسەر سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک زیاترە لەچاو ناوچەکانى تر، سەنتەرى سلێمانى و هەڵەبجە ئەگەرى نمەبارانى پچڕپچڕى دەبێت لە هەندێ کاتدا .

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت: "پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، بە زیابوونی خێراییى با ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵیش دەبێت لەسەر بەشێک لەو ناوچانەى خێرا با زیاد دەکات، بەتایبەت ناوچەکانى باشوورى هەرێم. لە کاتى نمەباران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى هەورەتریشقە هەیە و ئەو ناجێگیرییەى کە دروست دەبێت تا ڕۆژى دووشەممە لەسەر کەشى ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت .

لەبارەی پەلەکەوتن و سوودی بارانی ئەمساڵ بۆ بەرهەمی کشتوکاڵ، دیلان ڕەشاد ڕوونی کردەوە: "بەهۆی ئەوەی هێشتا كاتی ماوە دابارینی تەواو ڕوو لە ناوچەكە بكات، دەتوانین بڵێین لە سەرەتای هەفتەی یەكەمی مانگی ١١ دەتوانن جووتیاران سودی تەواو لە ڕێژەی بارانبارین وەربگرن بەهۆی كاریگەریی وشكەساڵیی ئەمساڵەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه