کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی، هەرێمی کوردستانمان بەسەر سێ ناوچە دابەش کردووە، ناوچە شاخاوییەکان 320 هەزار خێزان، ناوچەکانی دەورووبەر 340 تا 345 هەزار خێزان، سەنتەری شارەکان 625 هەزار خێزان، بە گشتی دەکاتە ملیۆنێک و 257 هەزار خێزان.
ڕاشیگەیاند: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 11ـی 09ـی 2022 بڕیاری تەرخانکردنی 70 ملیار دیناری بۆ کڕینی نەوتی سپی بۆ ماڵان دا.
کەمال محەمەد باسی لەوەش کرد کە بە شێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیل بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابین دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە پاڵپشتیی حکوومەت بۆ هەر بەرمیلێک دەگاتە 65% و هاووڵاتیان تەنیا لە 35% نرخەکەی دەدەن.
کەمال محەمەد ئاماژەی بەوەش دا کە وا بڕیارە بەغدا لە سەرەتای مانگی داهاتوو(تشرینی دووەم) 257 هەزار بەرمیلی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان بنێریت ئەگەر ئەو بڕە بنێرێت هەمان بڕ بە هەمان نرخی هاتوو بە هاووڵاتیان دەدرێت، هەرچەندە بەگومانم ئەم بڕیارە وەکو خۆی و لەکاتی خۆی و بەپێی پشکی هەرێم جێبەجێ بکرێت.
وەزیری سامانە سروشتییەکان جەختیشی کردەوە کە بە کڕینی نەوت لە دەرەوەی هەرێم نرخی نەوت لەناوخۆدا دابەزیوەو بە دابەشکردنی زیاتر دادەبەزێت، خۆ ئەگەر نەوتمان دابین نەکردایە نەک هەر نرخەکەی کەم نەدەبووە، بەڵکو زیاتریش بەرز دەبووەوە
وەزیری سامانە سروشتییەکان , بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی هەرێمی کوردستانمان بەسەر سێ ناوچە دابەش کردووە
2سال |
کوردستان پڕێس ![]() |

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه