Kurdistan Press - ئەو کەسانەی کە بەھۆی بۆردوومانەکان شەھید بوون بەشەھید ھەژمار دەکرێن ئەو کەسانەی کە بەھۆی بۆردوومانەکان شەھید بوون بەشەھید ھەژمار دەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو کەسانەی کە بەھۆی بۆردوومانەکان شەھید بوون بەشەھید ھەژمار دەکرێن

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق گوتی، ئەو کەسانەی کە بەھۆی بۆردوومانەکان لە ناوچە سنووریەکانی ھەرێمی کوردستان شەھید بوون لە عێراق بەشەھید ھەژمار دەکرێن، کە ژمارەیان ١٢٩ کەسە.

سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیاردراوە ھەموو ئەو کەسانەی بەھۆی بۆردوومانی ناوچە سنووریەکانی ھەرێمی کوردستان شەھیدکراون لە عێراق بەشەھید ھەژمار بکرێن و مووچەی شەھیدانەشیان بۆ ببڕێتەوە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ھاوکات لەئێستادا رەزامەندیشی لەسەر دراوە کە بەشەھید ھەژمار بکرێن، بۆیە کراوەتە راسپاردە و تەنھا ماوە دەنگی لەسەر بدرێت و حکوومەت جێبەجێی بکات".

سەگڤان سندی گوتیشی: "ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی بۆردوومانەکان لەناوچە سنووریەکان شەھید بوون ١٢٩ کەسە، کە ٩ کەسیان عەرەبن و لەسنووری زاخۆ شەھید بوون و ١٢٠ کەسیش کوردن و خەڵکی ھەرێمی کوردستان و لەناوچە سنووریەکانی ھەرێم دەژیان".

سندی ڕوونیشیکردەوە: "دەمانەوێت بەیاسایی بکرێت ھەژمارکردنیان وەکو شەھید، بۆیە لەپەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت و ئەوکات دەبێت حکوومەتیش جێبەجێی بکات

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه