Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت لە گەڵ ژمارەیەک باڵیۆز کۆدەبێتەوە سەرۆکی حکومەت لە گەڵ ژمارەیەک باڵیۆز کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت لە گەڵ ژمارەیەک باڵیۆز کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2 ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی ژمارەیەک وڵات لە عێراق کە پێکهاتبوو لە ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا، ڤیلە ڤاریۆلا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا، ماوریتزۆ گریگانتێ باڵیۆزی ئیتالیا و پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتانە و بارودۆخی گشتیی عێراق دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی فیدراڵی کرا.
لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا، کە هەرێمی کوردستان، خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و ئومێدەوارین حکومەتی نوێ، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەکەیدا، کار بکات لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق و لە سەر بنەمای دەستووریش ، کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی ، بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.
سەرۆکی حکومەت هەروەها کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بەدیجیتەڵکردن و هەنگاونان بەرەو حوکمڕانییەکی ئەلیکتڕۆنی خستەڕوو. جەختیشی کردەوە کە بە ھیچ شێویەک لە ھەرێمی کوردستان، ڕێگە بە تیرۆر و تۆقاندن نادەین .
باڵیۆزانی بەشداری کۆبوونەوەکە، ئامادەیی و خواستی وڵاتەکانیان بۆ هاریکاریکردن و برەودان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه