Kurdistan Press - بڕیار درا ژمارەیەک ئەندام ڕاستەوخۆ ببنە ئەندام لە کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیار درا ژمارەیەک ئەندام ڕاستەوخۆ ببنە ئەندام لە کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیار درا ژمارەیەک ئەندام ڕاستەوخۆ ببنە ئەندام لە کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان

لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیار درا ژمارەیەک ئەندام ڕاستەوخۆ ببنە ئەندام لە کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان.  

پەیامنێری کوردستان تیڤی پێی ڕاگەیاندین کە لە کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێشنیازی سەرۆک بارزانی و بە دەنگی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، بڕیار درا ژمارەیەک ئەندام ڕاستەوخۆ ببن بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی .

فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، ڕێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، عەبدولموهەیمەن بارزانی، فوئاد حوسێن، و عارف تەیفوور ڕاستەوخۆ بوونە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی .

ئەمڕۆ هەینی 04ـی 11ـی 2022 دووەم ڕۆژی چواردەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی کە بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیەکانی بۆ کۆمیتەی ناوەندی، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کۆمیتەی ناوەندی کرایەوە.

پاش کەمێکی دیکە پڕۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەستپێدەکات و 51 ئەندام هەڵدەبژێردرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه