Kurdistan Press - پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەستیپێکرد پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەستیپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیپێکرد.

پەیامنێری ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی، پرۆسەکە بەشێوەی دەستی دەبێت و ئەندامانی کۆنگرە چوونەتە هۆڵی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.

دەنگدانی دەستی بەمشێوەیە دەبێت: ناوی بەربژێرەکان لەسەر کارتێک دەنووسرێت، هەر ئەندامێکی کۆنگرە کارتێک وەردەگرێت و ئەو ناوەی بیەوێت دەنگی پێدەدات و دەیخاتە سندووقی دەنگدانەوە؛ دوای ئەوەی هەموو ئەندامانی کۆنگرە دەنگیاندا، سندووقەکان دادەخرێن و دواتر بە بەرچاوی هەمووانەوە دەکرێنەوە؛ ناوەکان دەخوێندرێنەوە و دەنگەکان دەژمێردرێن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه