Kurdistan Press - دەنگدان کۆتایی هات و پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەست پێ دەکات دەنگدان کۆتایی هات و پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەست پێ دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەنگدان کۆتایی هات و پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەست پێ دەکات

دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 05ـی 11ـی 2022 لە سێیەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستی پێ کرد، ئێستا دەنگدانەکە کۆتایی هات و پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەست پێ دەکات.

دەنگدانەكە لەسەر كاغەز بوو و هەر ئەندامێكی كۆنگرە دەیتوانی دەنگ بە 41 كەس بدات، واته‌ به‌شێوه‌ی ده‌نگدانی به‌ده‌ست ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی هەڵبژێردران.

51  ئه‌ندام  وه‌ک ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و 9 ئه‌ندامیش وه‌ک یه‌ده‌گ  دەستنیشان کران.

هەر لەمبارەیەوە مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە ئەنجامی دەنگدانەکە ڕاگەیەنرا و پڕۆسەكە كۆتایی هات، كۆنگرەكەشمان كۆتایی دێت.

دوێنێ هەینی لەسەر پێشنیازی سەرۆک بارزانی و بە دەنگی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، بڕیار درا، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، ڕێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، عەبدولموهەیمەن بارزانی، فوئاد حوسێن و عارف تەیفوور ڕاستەوخۆ بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەستنیشان کران.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆنگرە کۆتایی بێت. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه