دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 05ـی 11ـی 2022 لە سێیەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەستی پێ کرد، دەنگدانەکە کۆتایی هات و تاوەکو ئێستاش پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە.
دەنگدانەكە لەسەر كاغەز بوو و هەر ئەندامێكی كۆنگرە دەیتوانی دەنگ بە 41 كەس بدات، واته بهشێوهی دهنگدانی بهدهست ئهندامانی كۆمیتهی ناوهندی پارتی هەڵبژێردران، 51 ئهندام وهک ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی و 9 ئهندامیش وهک یهدهگ دەستنیشان دەکرێن.
دوێنێ هەینی لەسەر پێشنیازی سەرۆک بارزانی و بە دەنگی تێکڕای ئەندامانی کۆنگرە، بڕیار درا، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەمەد، ڕێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی، زەعیم عەلی، عەبدولموهەیمەن بارزانی، فوئاد حوسێن و عارف تەیفوور ڕاستەوخۆ بە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەستنیشان کران.
جێی باسە، سبەی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کارەکانی کۆنگرەی 14 کۆتایی دێت.
وەڵام بدەوه