بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە جیاجیاکان باران دەبارێت و لە هەندێک کاتدا هەورە بروسکە هەوری لەگەڵ دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ دوو رۆژی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری دابارینی تاوە باران و بروسکە هەیە، پاشان ناجێگیر بوونی کەش بەردەوامی دەبێت بەشێوەی تاوە بارانی پچرپچر کە هەندی جار هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە لە ناوچەکانی باشووردا.
وەڵام بدەوه