Kurdistan Press - دوو بەشی دیکەی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر تەواو بوونە دوو بەشی دیکەی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر تەواو بوونە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو بەشی دیکەی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر تەواو بوونە

سەرتیپ قادر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ھەردوو بەشی دووەم و سێیەمی شەقامی ١٥٠ مەتری ھەولێر تەواو بوونە و تەنھا ھەندێک وردەکاری زۆر کەمی ماوە و بڕیاردراوە کە لەم مانگە بکرێنەوە و بکەوێتە خزمەت شۆفێران".

سەرتیپ قادر ڕوونیشیکردەوە: "بەشێکی لە شەقڵاوە بۆ کۆیە دەست پێدەکات ٧ کم دەبێت و ئەوەی دیکەش لە بەحرکە بۆ رێگای دھۆک دەست پێدەکات ئەویش ٦،١کم دەبێت، بەکردنەوەی ئەو دوو بەشە ئاسانکاریەکی زۆر باش بۆ شۆفێران دەکرێت بۆ ھاتووچۆکردن و کەمبوونەوەی قەڵەباڵغی".

ناوبراو گوتیشی: "بەکردنەوەی ئەو دوو بەشە ٢٣کم لەشەقامی ١٥٠ مەتری تەواو دەبێت، چونکە ئەمە سێ بەشە لەو شەقامە تەواو دەکرێت و ھێشتا بەشی دیکەشی دەمێنێت ئەوانیش تەواو بکرێن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه