Kurdistan Press - بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی؛ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە کۆنفرانسی پایزەی دووبەی بەشدارە بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی؛ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە کۆنفرانسی پایزەی دووبەی بەشدارە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی؛ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە کۆنفرانسی پایزەی دووبەی بەشدارە

بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە شاری دووبەی ئیمارات لە کۆنفرانسی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراقی – بەریتانی ( IBBC ) بەشدارە.

دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی کۆنفرانسەکە ڕایگەیاند: کۆنفرانسەکە چەند پانێل و کۆبوونەوەی جیاجیای لەخۆ گرتبوو، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە پانێلێکـدا تیشکی خستەسەر دۆخ و گەشەی ئابووری و پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستاندا.

ڕاشیگەیاند: د. محەمەد شوکری ئـامـاژەی بەوە دا کەستراتیژیەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ داھاتوو بنیاتنانی ژێرخانێکی بەھێزی ئابووریە بۆ کوردستان بە تایبەت لە ڕێگەی سێکتەرەکانی پیشـەسازی، کشتوکاڵ، گەشتیاریدا.

دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەش داوە کە کۆنفرانسی پاییزی دووبەی ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە و بڕیاریشە سبەی شەممە کۆتایی بە کارەکانی بێت و ئاکام و دەرئەنجامی کۆنفرانسەکەش دەخرێتەڕوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه