ئەمڕۆ سێ شەممە 15 - 11- 2022
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/ک.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزدەبێتەوە بە یەک پلە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەى چوار شەممە 16 - 11 - 2022
سبەى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکی باران بارین کە کاریگەرى دوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەراست و دەریای سوورە،کاریگەرى ئەم شەپۆڵە باران بارینە تاوەکو رۆژى پێنج شەممە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت ، کەشى ناوچەکەمان بەم شێوەیە دەبێت :
کەش/ ئاسمان لەکاتەکانى بەیانی نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێ بۆ هەورى تەواو ،سەرەتا نمە باران لەسەر ناوچەشاخاوییەکان و بەشەکانى رۆژئاواى هەرێم و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەست پێدەکات ، پاشان کاریگەرى باران بارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر تەواوى ناوچەکەمان ، ئاستى دابارین مامناوەند دەبێت و لە هەندێ ناوچەش بەتایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەندی کات لێزمە باران دەبێت .لە کاتى باران بارین هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت وە لەسەر لووتکەى شاخە بەرزە سنووریەکان بەفرێکى کەم دەبێت ،وەپلەکانى گەرما بەگشتى کەمێک نزم دەبێتەوە .
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو.
خێراى با / لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) کم/ک.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7 – 9) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى
سۆران : 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 25 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 15 - 11 - 2022

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پەیامێکی نوێ لە ئۆجەلانەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ قسەی یەکلاییکەرەوە کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
وادەی کۆتایی هاتنی دونیا ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 5 دەسپێکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران بڕیاری کۆتایی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون تۆمار كرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه