Kurdistan Press - بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەپێی ئەو رێککەوتنە سیاسییەی لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقدا کراوە، پێویستە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو بەپێی رێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق ئامادە بکرێت.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوای پێدانی متمانە بە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، پێویستە لەمەودوا هەنگاوی کرداری بنرێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە متمانەی هەموو پێکهاتەکان بگەڕێنێتەوە، بە تایبەت لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە هەنگاو بنرێت بۆ ئەوەی ماددەی 140 جێبەجێ بکرێت و بودجە بە رێککەوتن لەگەڵ هەرێم ئامادە بکرێت و هەروەها پڕۆژەیاسای نەوت و غازیش ئامادە بکرێت.

عەبدوڵڵا گوتیشی، تا ئێستا پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق لە وەزارەتەکانە و تەواو نەبووە، چونکە پێویستە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و ئەوان پەسەندی بکەن و دواتریش رەوانەی پەرلەمان بکرێت بە مەبەستی گفتوگۆ و خوێندنەوە و پەسەندکردن، بەڵام بەپێی ئەو رێککەوتنە سیاسییەی لەبارەی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کراوە، پێویستە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2023، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بێت.

بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێک سەردانی بەغدا بکات، کە یەکێک لە پرسەکان بودجەی گشتیی عێراقە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه