باکووری کوردستان.. بەهۆی هێرشی مووشەکییەوە بۆ سەر ناوچەی دیلۆک 3 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون
ئەمڕۆ دووشەممە، بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، بەهۆی بۆردومانی مووشەکی بۆ سەر ناوچەی گلگامێش لە پارێزگای دیلۆک لە باکووری کوردستان 3 کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەوەشیان زیاد کرد، "یەکینەکانی پاراستنی گەل لە باکووری سووریا هێرشێکی مووشەکیان بۆ سەر ناوچەیەکی هاوسنوور لەگەڵ سووریا لە ویلایەتی غازی عینتاپ ئەنجام دا".
وەڵام بدەوه