پسپۆڕێكی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان وه‌رزی به‌فر و باران مانگێك زووتر له ساڵی ڕابردوو ده‌ست پێ ده‌كات، جه‌ختیشی كرده‌وه كه زستانی ئه‌مساڵ به جۆرێك ده‌بێت له ساڵی 1992ه‌وه‌وه وێنه‌ی نه‌بووبێت.
ئاراس جه‌بار پسپۆڕێكی كه‌شناسی بڵاوی كرده‌وه: نزمە پاڵەپەستۆیەکی جەمسەری دەرکەوتووە و لەنێوان 10 بۆ 15ی مانگی داهاتوو ئەگەر جێگیر ببێت، یەکەم شەپۆلی سەرما و بەفر بارینمان مانگێک زووتر لە ساڵی ڕابردوو دەست پێ دەکات.
ڕاشیگه‌یاند: پێشتر هه‌ر لە وەرزی ھاوینه‌وه باسمان لە کۆمەڵێ ھۆکار کردبوو کە لەنێو زستانی 2023 رۆڵێکی بەرچاوی ئەبێت لە رەخساندنی زستانێکی ماوە درێژی سارد و بەفراوی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه زستانی ئه‌مساڵ بە جۆرێک ده‌بێت كه لە ماوەی ساڵی 1992ه‌وه‌وه تا ئێستا وێنەی نەبووبێت و نەبینرابێت.
وەڵام بدەوه