Kurdistan Press - سەرۆکایەتی ھەرێمی كوردستان بەدواداچوون بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکات سەرۆکایەتی ھەرێمی كوردستان بەدواداچوون بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکایەتی ھەرێمی كوردستان بەدواداچوون بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکات

لەسەر فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە بەدواچوون بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکرێت و سەرچاوەیەکی ئاگاداریش  رایده‌گه‌ێنێت، پێداویستیی سەنگەرەکان پڕدەکرێنەوە و سەنگەرەکان تۆکمە دەکرێن بەڕووی تیرۆریستاندا.

سەرچاوەیەک لە ھێزی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای ڕووداوەکانی ماوەکانی ڕابردوو و دەستپێکردنەوەی ھێرشەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بەدواداچوونی بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەست پێ کردووە و لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە ھەموو سەنگەرەکانی پێشمەرگە بەسەر دەکرێنەوە و لە کێشە و پێداویستییەکانی سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەکۆڵێنەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ھەر کێشەیەک.''
سەرچاوەکە گوتیشی: لیژنەکەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەیانەوێت سەنگەرەکانی پێشمەرگە بەڕووی تیرۆریستانی داعشدا تۆکمە بکرێن و ئەو بۆشاییە ئەمنییەی ھەیە پڕ بکرێتەوە، تا دەرفەت بۆ تیرۆریستانی داعش نەمێنێت ھێرشی سەر ناوچە کوردستانییەکان و سەنگەرەکانی پێشمەرگە بکەن.
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە: بڕیارە لە ژمارەیەک میحوەر خانوو و سەنگەری نوێ بۆ پێشمەرگە دروست بکرێت و لە ھەندێ میحوەریش دەست بە دروستکردنیان کراوە، ھەر پێداویستییەکی سەربازی و ھێزەکانی پێشمەرگەش ھەبێت لەلایەن سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانەوە پڕ دەکرێتەوە، ئەوەش ھەنگاوێکی گرینگە بۆ ئەوەی سەنگەرەکانی بەرگری زیاتر تۆکمە بکرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه