کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، پێکدادان و شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و لوبنان دەستیپێکردەوە و ناوچەکە گرژییەکی بێوێنەی بەخۆوە بینیوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاماری قوربانیانی بۆردوومان و پێکدادانەکانی ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
کۆچکردووان و کوژراوانی لوبنان: ٢٣ هاووڵاتی سڤیل.
کوژراوانی ئیسرائیل: ٤ سەرباز.
میدیاکان وێنەی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی لوبنانیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا قەبارەی زیانەکان و دووکەڵی چڕ لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەردەکەوێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه