ئیسرائیل سووربوونی خۆی لەسەر مانەوە لە باشووری لوبنان دووپات دەکاتەوە. یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزەکانیان پاشەکشە لە باشووری لوبنان ناکەن و بە توندی وەڵامی هەر هێز و هێرشێک دەدەنەوە کە بکرێتە سەریان.
میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم لێدوانەی کاتس وەک پەیامێکی ڕوونە بۆ بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و جێگیربوونی هێزەکانیان لەو ناوچانەی کە چوونەتە ناوەوەی، لە کاتێکدا گرژی و ئاڵۆزییەکان لەسەر سنووری باکووری ئیسرائیل و باشووری لوبنان هێشتا لە لوتکەدان.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه