جەنگی ئۆکراینیا پێ ناوەتە چوارەم رۆژ. رووبەرووبوونەوەی هێزەکانی رووسیا و سوپای ئۆکراینیا لە دەروازەی شارە گەورەکانی ئۆکراینیا بەردەوامەو بە پێی مەزەندەی پسپۆرانی سەربازیەوە ئەگەرێکی زۆر لە ئارادایە رووسەکان لە رۆژانی داهاتوو پەرە بە هێرشەکانیان بدەن و دەست بەسەر زۆربەی شارە گەورەکاندا بگرن.
ئەگەر ئەو شەڕە بەردەوام بێ چەندین لێکەوتەی خراپ و ترسناکی لێدەکەێتەوە:
⁃ نزیکەی پێنج ملیۆن خەڵکی مەدەنی ئۆکراینی ئاوارە دەبن.
⁃ ئۆکراینیەکان بە ئاسانی خۆیان و نیشتیمانیان نادەن بەدەستەوەو بەرگریەکە خوێناوی و ترسناک دەبێ.
⁃ جیهان بۆ سەردەمی دوو جەمسەری دەگەڕێتەوە.
⁃ پرسی خۆ پڕ چەک کردن وەک خواستێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە ئاستی وڵاتانی جیهان بە گشتی و ئەورووپیەکان بە تایبەتی دەبێتە ئەمری واقع.
⁃ وڵاتانی تر بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشە و ناکۆکیەکانیان پەنا بۆ چەک دەبن و گفتوگۆو وەک ئامرازێکی چارەسەر کرچ و کاڵ دەردەکەوێ.
⁃ ئاشتی جیهانی دەکەوێتە ژێر هەڕەشەوە.
⁃ پەرەدان بە سیاسەتی داگیرکاری و نکۆڵی کردن و ستەمکاری لە لایەن هێزو وڵاتانی داگیرکەرەوە.
وەڵام بدەوه