Kurdistan Press - دەسەڵات دارانی زۆنی سەوز بەنیازن چی تر لەسلێمانی بکەن دەسەڵات دارانی زۆنی سەوز بەنیازن چی تر لەسلێمانی بکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەسەڵات دارانی زۆنی سەوز بەنیازن چی تر لەسلێمانی بکەن

وەک هەزاران گەنجی ئەم شارە ئەو  حەقیقەتە بەچاوی واقیعی و بەعەقڵ و مەنتیق ئەبینین کە ...

لەهەولێر  مانگرتنی کارمەندانی ژینگە پارێز نیە ، کۆبونەوەی زبڵ و خاشاک نیە ،  ئەی بۆ  لەسلێمانی هەیە ؟؟؟ بۆچی شارەکە وابۆگەن ئەکات و کەس خۆی ناکاتە خاوەنی ؟؟؟ بودجەی کارمەندانی ژینگە پارێز کە لەهەولێرەوە دێت بۆ لەسلێمانی پێیان نادرێ و پارەکەیان دیزە بەدەرخۆنەی پێ ئەکرێ ؟؟؟

لەهەولێر دیار نەمانی پارە لەخاڵە سنوریەکان و  بانکەکان و فەرمانگەکان نیە ، ئەی بۆ لەسلێمانی بەڕۆژی ڕوناک هەیەو کەس نازانێ داهاتی ئەم هەرێمە سەوزەی ئەملا بۆ کوێ ئەبەن ؟؟؟

لەهەولێر خزمەتکردن و پرۆژەکان نەوەستاون ، دروستکردنی شەقام و ڕێگەوبان بەردەوامەو لەبەرەوپێش چونە ، یەکجاریش حساباتی ماددی بۆ پرۆژەکان خەرج ئەکرێ ، لەکاتی خۆی و بە جوانترین کوالیتی دێنە تەواو بوون ...
ئەی بۆ لەسلێمانی پرۆژەکان و وەبەرهێنان وەستاون ؟؟؟ 
چەندین جار حکومەت بەشە بودجە بۆ پرۆژەیەک دابین ئەکات کەچی بەشە بودجە تەواو ئەبێت پرۆژە هەر لەشوێنی خۆیەتی و لێیان عاسی ئەبێت  ...
ئەی بۆ لەسلێمانی شەقامێکی نیومەتریان پێ تەواو ناکرێ ؟؟؟

بۆچی لەهەولێر دەرمان و پێداویستی تەندروستی لە نەخۆشخانەکان هەیە ؟؟
 کەرتی پزیشکی لەو شارە بەردەوام لەبەرەو پێشچونە ؟
 ئەی بۆ سلێمانی  کراوەتە چۆڵی قوڵفەو داو و دەرمان لە نەخۆشخانەکان نەماوە ؟؟؟
نەشتەرگەری پێویست و مناڵ بوون نەماوە ؟؟؟ 

لەهەولێر هەموو سێکتەرەکانی ئیداری لەجوڵەو کاری ڕۆژانەو پێشکەوتندان ، ئەی بۆ دەسەڵاتدارانی ئەملا سلێمانیان لەقوڕا چەقاندوە ؟؟ 
تۆزی مردویان بەسەر شارەکەیا داباراندوە ، هیوای ژیانیان تیا کوشتوە ؟؟؟ ...

ئێستا ئەگەر کەسێکی دیار و ناسراو لەسلێمانی ئەم حەقیقەتە بەیان بکات چەند کاژێرێکی پێ ناچێ هەڵەکوتنە سەری و بێ سەرو شوێنی ئەکەن ، هەزار ئەشکەنجەو تۆمەتی بۆ دروست ئەکەن ...

ئێستا ئەگەر کەسێکی دیار و ناسراو پێیان بڵێ مامەگیان ئێوە کەڵکی حوکمڕانیتان نیە ، ئێوەو خەڵک بەڕێوەبردنیان نەوتوە ، ئێوە فڕتان بەسەر کاری ئیداری و ژیانسازیەوە نیە لەکون فەیەکوونێکا دراوە بەسەریاو قۆڵبەست کراوەو گۆڕ گوم کراوە .....

ئەوە هەر ناوێرین بڵێین ئەو هەموو هێزە چەکدار و گروپی مەسولین و مافیاییە چیە ؟؟؟ 
ئەو هەموو سەیارەی سەربازی و فڕکان فڕکانەتان لەچیە ؟؟ 
ئەو هەموو پاسەوان و بۆدی گاردەتان بۆ چیە ؟؟؟
بۆچی لەهەولێر شتی وانیە ؟؟؟
کام بەرپرسەی پارتی زۆر ناودارە لەچەند پۆلیسێک زیاتر پاسەوانی نیە ، هێزی مافیایی نیە ، نمایشی سەربازی و عەرزی عەزەڵات نیشاندانیان بەسەر یەکا نیە ، ئەی بۆ لای ئێوەی زۆنی سەوز هەیەو شکوی خۆتان و شارەکەشتان شکاندوە ؟؟؟؟

ئەتانەوێ چ قوڕبەسەری و ماڵ وێرانیەکی تر بەسەر سلێمانیا بێنن ؟؟؟
لەگەڵ پارتی ناگونجێن ، لەناوخۆتان ناگونجێن ، لەگەڵ خەڵکی ئەسڵی شارەکە ناگونجێن ، بەس پێمان بڵێن بەنیازی چین ؟؟؟
مەبەستتانە چی تر بکەن ؟؟؟؟

گەنجێک لەسلێمانیەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه