Kurdistan Press - مەسرور بارزانی و ئەوان مەسرور بارزانی و ئەوان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

مەسرور بارزانی و ئەوان

مەسرور بارزانی و ئەوان! 

ھۆکاری ڕقی ئەوان بۆ مەسرور بارزانی بەدێژایی تەمەنی کابینەی نۆیەم:

ئەوان بۆ مەسرور بارزانی، تەسلیم ئەجێندایی خەڵکی دیکە ببە، چما کورد لەھاوکێشەی سیاسەت دا بووە! ھەمیشە بڕیارەکان لەسەر کورد سەپێنراوە نەک بڕیاردەربوە. 

مەسرور بارزانی بۆ ئەوان، تەسلیمبون لەفەرھەنگی ئێمەدا نیە بەڵکو ڕێک دەکەوین و سازش لەسەر ھیچ مافێکی کورد ناکەین لەبەغدا بەبێ دەستور، ئیدی ئەو ڕۆژانە گوزەشت خەڵکی تر لە جیاتی کورد بڕیار بدات. 

ئەوان بۆ مەسرور بارزانی،  واز لە چاکسازی و دادوەری بھێنە با وەکو جاران پەرە بەقاچاخچێتی بدەین خۆمان بڕیار لەسەر کەیسەکان بدەین نەک دادوەرەکان. 

مەسرور بارزانی بۆ ئەوان، چاکسازی خواستی زۆرینەی گەلە منیش لەبەرەی گەل ئەمێنێمەوە، ھەر چەندیش بەربەست دروست بکەن دەست ھەڵناگرم لە چاکسازی، ئیدی لەم وڵاتە کەس لەسەرو یاسا نابێت دادوەرەکان بڕیار دەردەبن نەک شەخسەکانی حیزبەکان.

ئەوان بۆ مەسرور بارزانی، بۆ ئەمڕۆ کاربکە واز لەداھاتوی وڵات بھێنە. با وەکو عێراقی خۆمان بین ھەرکێ دێت قەرزەکانی بەسەر وڵات زیاد دەکات گەندەڵی زیاتر دەکات حەقی بەداھاتوی وڵات نیە لەخەمی شەخسی خۆیانن، ئێمەش با وەکو ئەوان بین دەنگدانیش نزیکە بۆ ئەوەی بتوانین خەڵک نیوە بەنیوە لە دەوری خۆمان کۆبکەینەوە. 

مەسرور بارزانی بۆ ئەوان، داھاتووی وڵات لە سەروی بەرژەوەندی شەخسی من و حیزبەکەمە، ئەوەی ئەمڕۆ بەخوێنی ھەزاران ڕۆڵەی ئەم وڵاتە بەدەست ھاتووە، لەوانەیە خەڵکی تر وڵاتیان بۆ حازرکردبێت ھیچ خوێنی بۆنەدابێت، دەبێت ئەم وڵاتەی خۆمان بەرەو پێشەوەی ببەین، نانی خۆمان لە قورگی گورگی برسی بەخوێنی کورد بھێنینە دەرەوە، بەباشترین میکانزم ھەم قەرزەکان بۆ نەوەی داھاتوو کەم بکەین و نەھێڵین ھەم بژێو و ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی خۆمان دابین بکەین، لەکۆتایی دا ھەر خەڵک بڕیار دەدات کێ دەسەڵاتدار بێت.

سیاسەت و کار و کردەوەکانی مەسرور بارزانی بۆ ئەوان و ھەموو لایەک ئاشکرابوو، کە بەئاشکرا کردەوەکانی دەدوان کە لە ڕابردوو کورد زۆر دەستکەوتی ھەبوە کەھەمویان تێدا بەشداربون، لەگەڵ ئەوەش كەموكورتی ھەموو لایەک زۆربووە کە دەیان توانی باشتری بکەین و کەموکورتیەکان کەم بکەنەوە، بەڵام کە لەڕێگایەکی ھەڵە ئەچی نیوە ڕێگا دا بگەڕێیەوە باشترە وەک لەوەی ھەر نەگەڕێیەوە. مەسرور بارزانی بە ئەوان دەوت ئەمڕۆ ئێمە بەیەکەوە دەتوانین ھەڵەکانی ڕابردو چاک بکەینەوە و دەستکەوت و پرۆژەکانیش باشتر بکەین، بۆ ئەوەی داھاتویەکی باشترمان ھەبێت لەھاوکێشەی سیاسەت بمێنینەوە پێویستە خۆمان بین ئەجێندای تایبەت بەخۆمان ھەبێت نەک ئەم و ئەو بین ئەجێندای ئەوان جێبەجێ بکەین خۆمان لەدەست بدەین. 

چارەسەری مەسرور بارزانی بۆ ئەوان، چارەسەری بۆ ئەم دۆخەی کورد لەھەولێر و سلێمانی یە نەک لەوڵات و پایتەختی بێگانەیە، لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان ‎ھەرچۆنێک بێت ھەرچەند ململانێی سیاسیش لەنێوانمان ھەبێت دوژمن نین، کێشەی نەتەوەیی مان نیە ھەمومان کوردین ئەگەر گۆشتی یەکتریش بخۆین ئێسکەکەی فڕێ نادەین بەڵام لەگەڵ ئەوان کێشەی نەتەوەیی مان ھەیە دوای یەک سەدە لە خەبات نزیکەی نیو ملیۆن قوربانی دان ھێشتا دان بە قەزیەی کوردی نانێن، ئەگەر پێیان بکرێت نەک گۆشتمان بەڵکو ئێسکەکانیشمان دەشکێنن، بمرین نامان نێژن.

ئەنجام، دڵنیابن ھەر کام حیزبی کوردی زیاتر پرەنسیپەکانی کوردستانی بن و خۆی بێت نەک خەڵکی دیکە بێت زۆرترین دژایەتی و پیلان دژی ئەکرێن لەلایەن نەیارانی کورد، ئەمڕۆ کە نەیارانی کورد کێشەیان لەگەڵ حیزبێک یان چەند حیزبێک نیە مویان بەبەینەوە ناچێت مەسەلە ئەوەیە کە خۆیان نین ئەوانن و میتۆدی کوردایەتیان لانیە. ھەر کەبون بەخۆیان دژیان ئەوەستن چونکە نەیارانی کورد جیاوازی لەنێوان ھیچ کوردێک ناکەن بەڵکو بەرژەوەندی ئەوانە جیاوازی لەنێوان کورد دا ئەکەن بە کوردێکی باش و بەکوردێکی خراپ بزانن.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه