یەکێتی و «گا» و پارتی و دەوڵەتی ھەولێر!
یەکێتی ھەرکات شتی ڕاستی پێ نەبێت بۆ وەڵامدانەوە پەنا بۆ جنێو و درۆ دەبات! ھیچ حیزبێک ھێندەی یەکێتی ڕقی لە مێژوو نابێتەوە، وەکو «گا» ھەر کەپەڕۆیەکی سوور دەبینێت چاوی سوور دەبێتەوە بەھەموو ھێزیەوە ھێرش دەکاتە سەرت. ھەرکاتێک باسی ڕووداوێکی مێژوویش دەکرێت یەکێتیش چاوی سوور دەبێت بەھەموو توانایەوە ھەزارو یەک جنێو و درۆ دەکات، چونکە یەکێتی جگە لە جنێو و درۆ ھیچی تری بەدەستەوە نیە کە بەرگری لە خۆی بکات!
بەدرێژایی مێژووی یەکێتی، یەکێتی ھێندە لولەی تفەنگەکانی بەڕوی کوردا بەرزکردۆتەوە گەر نیو ھێندە بەڕوی دوژمنانی کوردی بەرزکردبوایاتەوە ئێستا کورد لەقوناغێکی تر دەبوو، یەکێتی لەلایەک پارە و چەکی لە ئێران وەرگرت بۆ شەڕ لەگەڵ ڕژێمی بەعسی عێراق، کەچی لە لەلایەکی ترەوە چەکی لە سەدامی دوژمنی ئێران وەرگرت بۆ لەناوبردنی پارتی، لەولاشەوە بە بەردەوام چەکی لە سوریا وەردەگرت کە سێ بەشی فیشەکەکانی چەکی کە لە ھەر سێ لاوە وەردەگرت بەڕوی پارتی و حیزبە کوردیەکانی ترەوە تەقاندوە! جا ھەر کە باسی مێژوو دەکرێت یەکێتی یەکسەر بەڕوتدا دەتەقێتەوە پەنا بۆ ڕاپۆرتی پڕ لە چەواشەکاری و درۆ و جنێوی بێ شومار دەبات بۆ ئەوەی مێژوو وەک خۆی باسنەکرێت و نەنوسرێت بەڵکو وەکو ئەوان و بۆ ئەوان باسبکرێت و بنووسرێت.
ڕاستیەک ھەیە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلۆل پەیوەندیەکانی یەکێتی لەگەڵ حکومەتەکانی عێراق و سوریا و ئێران زۆر باشتر بوون لە پەیوەندیەکانی پارتی لەگەڵ ئەم سێ حکومەتانە، بە جورێک یەکێتی دوای نسکۆی شۆڕش تا پێش ڕاپەرین چەند جارێک لە گەرمای شەڕدا سەردانی ڕژێمی بەعسی عێراق کردووە و چەکی لێ وەرگرتوە پارەی لێ وەرگرتوە، بەڵام تا راپەرین پارتی ھیچ جارێک سەردانی ڕژێمی بەعس نەکردووە، بۆ یەک جاریش پەیوەندیان ئاسایی نەبوو.
بەدرێژایی شەڕەکانی ناوخۆ ھێزەکانی سەدام بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ھاوکاری یەکێتیان کردووە لە دژی پارتی، بەڵام لە 31 ئاب چونکە یەکێتی چوو پاڵ ئێران کە گەورەترین دوژمنی سەدام بوو سەدام بەھەموو ھێزەوە لە یەکێتی دا، سەدام بۆ خاتری پارتی لە یەکێتی نەدا بەڵکو بەھۆی ئێران بوو کەچەکدارەکانی ئێران ماسکی یەکێتی بەکارھێنابوو، پارتیش ھێزەکانی سەدام نەھێنا بکرێتە ئەمری واقیع لەھەولێر بەڵکو ھێزی سەدام بەکارھێنا بۆ سڕینەوەی ئەمری واقیعێکی شیعەستانی کە ئێران زۆری نەمابوو بچەسپێنێت لە ھەولێری کوردان.
دوای کەمتر لە سێ ساڵ لە ڕوداوەکانی 31 ئاب جارێکی تر ئەوانەی لە31 ئاب دەرکران دوای تەسفیەکردن و بەبێ ماسکی دوژمن و داگیرکار بە ئازادانە گەڕانەوە ھەولێر وەکو خاوەن ماڵ نەک میوان کە ئێستاش خاوەن ماڵن کە ھەولێر ماڵی ھەموو کوردێکە، کەلەوێ دا پارتی دوژمنی بەکارھێنا. بەڵام لە 16 ئۆکتۆبەر نەک دوژمن بەڵکو بەکرێگیراوەکانی دوژمن یەکێتی بەکارھێنا بۆ دوژمن، دوای حەوت ساڵ زیاتریش لە ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ھێشتا کورد وەکو خاوەن بڕیار نەگەڕایەوە کەرکوک، کورد نەک ھەر خاوەن بڕیار و ماڵ نیە بەڵکو دەرکراو و سەپێنراوە بەمیوانیش قبوڵ ناکرێن.جگە لەپۆستی پارێزگارێکی بێ دەسەڵات ھیچی دیکە بەدەستەوە نیە.
مێژوو بەئاسانی دەشێوێنرێت، بەڵام دەرئەنجامەکانی ھەرگیز ناشێوێنرێن، لە دوای 31ئابەوە ھەولێر لەگوندەوە بو بەشار، لەشارەوە بەکردار بو بەپایتەخت، لەپایتەختەوە بەرەو ئارامترین شاری ناوچەکە چوو، لە ئارامیەوە بو بەپایتەختی پێکەوەژیان، لەپێکەوە ژیانەوە بو بەپایتەختی گەشتوگوزار، لەگەشتوگوزارەوە بو بەپڕ ئاوەدانترین شار لەھەموو ناوچەکە. لەوێشەوە بو بەپایتەختی ھەموو ڕەنگ و دەنگەکان، بو بەپایتەختی دیبلۆماسیەت و حساب بۆ کراوە، بۆ بە بڕیاردەرێکی گرنگ لە چارەسەرکردنی پرسە ئاڵۆزەکانی ناوچەکە. لە ھەموو گرنگتر بو بەناوەندی کوردایەتی کەلە غیابی بێ دەوڵەتی دەوڵەتێکە بۆ کورد، 31 ئاب پێش 28 ساڵ بوو بەڵام ھەولێر ھێندەی سەد ساڵ و زیاتر گۆڕانکاری و بەرەو پێشەوە چووە، ئەوکات ھەولێر لە چاو شارەکانی عێراق گوند بوو بەڵام ئێستا شارەکانی عێراق لە چاو ھەولێر بەگوندیش ناچن.
کەرکوک پێش 16ی ئۆکتۆبەر سیستەمی حوکمڕانی بەدەستی کورد بوو، کورد زاڵ بوو بەسەر ھەمو پێکھاتەکانی تر بەڵام قەت خۆی نەسەپاند، ماڵ و موڵک و ژیانی ھەموو خەڵک پارێزراوبوو پێکەوەژیان جوانترین بوو.
بەڵام دوای 16 ئۆکتۆبەر ھاوکێشە بەتەواوی گۆڕا کورد جگە لە پۆستی پارێزگارێکی بێ دەسەڵات کە پێش چەند ڕۆژ بە ڕێککەوتنێکی دیکەی سەر حسابی ناکوردستانیبوونی کەرکوک وەرگرت کورد بوو بە غەڵوز، ئێستا نەک سیستەمی حوکمڕانی بەدەستی نیە بەڵکو بوو بە دیلی دەستی پێکھاتەکانی تر، سوکایەتی و ستەم نەماوە لەگەڵ کورد نەکرێت، کورد ھیچی وای بەدەستەوە نەماوە ھەتا ھەندێک جار بۆ دەربازبون لەبازگەکانی بۆ ئەوەی سوکایەتی بە کورد نەکرێت کتێب لای بەرپرسانی ئێستای کەرکوک دەکەن، ھەتا ئەو ڕادەیەی نەک لەدەرەوەی بارەگای حیزبیەکانی خۆیان بەڵکو لە ژورە تاریکەکانیش جورئەت ناکەن ئاڵای کوردستان ھەڵگرن.
خیانەت و ھەر ھەڵەیەک بکەی لەناو خەڵک دا بچوک دەبی نەک گەورە! زۆرینەی کۆمەڵگە بڕیار دەدات لەسەر ھەر ڕوداوێک نەک حیزبەکان. پێش 31 ئاب پارتی و یەکێتی جیاوازی ئەوتویان نەبوو بەڵام لە دوای 31 ئاب پێگەی و سەنگی پارتیش دیارە و ھی یەکێتیش دیارە. لەکۆتایی دا بۆ ھەموو کارێک دەرئەنجامەکان گرنگن نەک ڕێکاری گەیشتنی دەرئەنجامەکان. جا بۆ سیاسەت تەنھا دەرئەنجام قسە دەکات ڕێکارەکان گرنگ نین ئەوەی گرنگە لەبەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی تۆ بێت کە گرنگترینە بنەمایە بۆ ھەموو وڵات و نەتەوەیەک. گەر 31 ئاب نەبوایە ئێستا کورد ھەتیو دەبوون، ھەولێر بێ شوناسی کورد دەبوو، کورد بێ خاک و بێ پایتەخت و بێ ھەرێمێکی ئازادکراو دەبوو و ھەتا ئێستاش ھەر ژێر دەستە و چەتە دەبون.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه