کورد لە سوریای نوێ و بەریتانیا لە جەنگی دووەمی جیهان!
هۆگر نێروەیی
کورد لە سوریای نوێ دەبێت پەلە بکات ببێتە یاریکەر گەر فریای خۆی نەکەوێت لەکۆتایی دا یاری پێ دەکرێت، کورد ئەوکات یاریکەر دەبێت و بەشێک دەبێت لەڕێککەوتنەکان کەشتی خۆی بەدەستەوە بێت، گەر نا کەس ئامادەنابێت کورد بکرێتە شەریکی خۆی کاتێک هیچی بەدەستەوە نەبێت و یاری پێ دەکرێت، کە هەتا زووە کورد لە سوریای نوێ کەحاکمی شارەکانی خۆیەتی بچێتە ڕێککەوتن گەرنا کە هەموو شارەکانی خۆی دۆڕاند، ئەوکات نە ڕێککەوتن لەگەڵ دەکرێت نەهیچی بۆ دەمێنێتەوە بەڵکو دەکرێتە قوربانی هەموو ڕێککەوتنەکان، شار لە دوای شار لەدەست دەدات.
ئەوەی کارەساتە بۆ کورد، ئەگەر ڕێککەوتنی پێش وەختە کرابێت لە نێوان تورکیا و ئەمریکا و ئیسرائیل، کە دوای ڕژێمی بەشار ئەسەد کورد دەکرێتە قوربانی ئەو رێککەوتنە.کەئەو یاسایەی ئەمریکا دێتە دی کە نە دوژمنی هەمیشەیی هەیە نە دوستی هەمیشەیی هەیە بەڵکو بەرژەوەندی هەمیشەیی هەیە. کێ هاوپەیمانی ئەمریکا بێت گرنگ نییە ئەوەی گرنگە لەناوچەکە بۆ ئەمریکا نەوت و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلە. کێ زیاتر ئەمانە بۆ ئەمریکا دەستەبەربکات ئەمریکا لەگەڵ ئەو دەبێت.
کە ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیە دەبێت، سنووری سوریا و ئیسرائیل بۆ ئیسرائیل دەبێت، کەئيدی سووریا نابێتە ناوەندێک کە هەڕەشە لە ئاسایشی ئیسرائیل بکرێت. شارەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردیش بۆ هێزەکانی نزیک تورکیا دەبێت، بەمەش تورکیا هەم سنوری زۆری بەدەستەوە دەبێت، هەم دوژمنی لەمێژینەی خۆی لەکول دەبێتەوە ناوچەیەکی ئارامی فڕاوان لەسەر سنوور بۆخۆی دروست دەکاتەوە، هەروەها بەرەو خەونە مێژوویەکە دەچێت کە جارێکی دیکە بەشێک لە سنوورەکانی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی بێنە ژێر هەژموونی.
بەریتانیا نەیهێشت دووژمنە مێژوویەکە بکەوێت!
لەسەروبەندی جەنگی دووەمی جیهان، کاتێک هێزەکانی ئەڵمانیای نازی بەرە ڕووسیا بەڕێککەوتن، بۆ داگیرکردنی ڕووسیا، بەریتانیای دوژمنی مێژوویی ڕووسیا وتی، دوژمنی دوێنێ گرنگ نیە بەڵکو ئەوەی ئەمڕۆ بۆمن گرنگە کێ شەری ئەڵمانیای نازی بکات ئەو دووستمە و کێش لەگەڵ نازییەکان بێت ئەو دوژمنمە! بەمەش بەریتانیای گەورەترین دووژمنی ڕووسیا نەیهێشت ڕووسیا بکەوێت کەئەوکات بەرژەوەندی هەردوو دووژمن یەک بوو کە بەرامبەر ئەڵمانیای نازی بوەستن ڕێگەنەدەن «هێتلەری» نازی ببێتە ئیمبراتۆری هەموو ئەوروپا.
کورد ئەبێت، واز لە دوێنێ بێنێت، کێ دوژمنی دوێنێ بوو گرنگ نیە بەڵکو ئەوەی بۆ ئەمڕۆ گرنگە کێ هێزە و هێز بە دەستی کێ یەتی. ئەوجا مادەم تورکیا ئێستا سەرکەوتووی یەکەمە و نیوەی سوکانی نەخشەی سوریای نوێ بەدەستەوەیەتی، کورد لە سوریای نوێ پێویستە هەموو کەناڵە دیبلۆماسییەکانی خۆی بەکاربێنێت بۆ نزیکبوونەوە لە تورکیا، هیچ بەهانەیەک بۆ تورکیا نەهێلێت، ئەو شتانەی تورکیا بەدوای دێت خۆی لێ دووربگرێتەوە، بەتایبەتی دەرچوون لە ژێر هەژموونی پەکەکە کە بەشێکە لەبەرەی موقاومەی ئێرانی دوژمنی ئیسرائیل، کە ئەوکات ختۆکەی ئیسرائیلیش دەدات کەبەشێک نابێت لە دوژمنی ئەو، ئەمریکاش زیاتر ڕۆڵ دەبینێت لەم ناوەندگەرییەدا کە کورد نەکرێتە قوربانی، بۆ ئەوەی ناوچەیەکی هاوبەشی بەرژەوەندی بۆ خۆی دروستبکات، کە بۆ ئەمریکاش باشترە دوو دووستی بەرژەوەندی هاوبەش لەناوچەیەکی پڕ لە کێشە هەبێت نەک هەموو هێز بەدەستی یەک هێزی هەرێمی دووستەکەی بێت بۆ ئەوەی مەجالی هەڵگەڕانەوە نەبێت. کوردیش بەشێک دەبێت لەو هاوکێشە و نەخشەی ئەمریکا و ئیسرائیل و تورکیا. کورد ئەمە نەکات قوربانی دوای بەشار ئەسەد لو سوریای نوێ خۆی دەبێت.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه