Kurdistan Press - حەشدی شەعبی هەمان هەڵەی سەدام دەکات حەشدی شەعبی هەمان هەڵەی سەدام دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حەشدی شەعبی هەمان هەڵەی سەدام دەکات

حەشدی شەعبی هەمان هەڵەی سەدام دەکات

کاتی خۆی، ئەمریکا زۆر کاتی بە سەدامی دیکتاتۆر دا کە هێزەکانی خۆ لە کوێت بکێشێنیتەوە بەڵام سەدام زۆر بەخۆباییەوە وتی من ناکشێمەوە ئەمریکاش لەناودەبەم، دوای ئەمریکا گورزێکی وای لە هێزەکانی سەدام دا لە کوێت کەلەتەسەوری کەس دا نەبوو،  ئەوجا سەدام چەندجار وتی من پابەند دەبم بەکشانەوە بەهەموو مەرجەکانیش رازی دەبم بەڵام ئەمجارە ئەمریکا رازی نەبوو نەک هەر لە کوێت بەڵکو لەناوجەرگی بەغدا لە هێزەکانی سەدام دا، ئەو گورزە سەرەتاییەک بوو بۆ لەناوبردنی یەکجاری سەدام.  ئەگەر سەدام  سەرەتا گوێ لە ئەمریکا گرتبوو ئەگەر تەمەنی ڕێگرنەبوو لەوانە تا ئێستاش سەدام لەسەر دەسەڵات بوایە بەڵام خۆبایی سەدام سەری لە عەرزدا و لە دار درا. 

ماوەیەکی زۆریشە، ئەمریکا چەند جارە هۆشداری بەعێراق دەدات کە حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام حەشدی شەعبی زۆر بەخۆباییەوە دەڵێت نەک خۆمان هەڵناوەشینەوە بەڵکو بۆ هەر هێرشێکی ئەمریکا وەڵامی تووندمان دەبێت. لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم ئەمریکا «سەیدالعالم»ە، بەمانای وشە گوێ بە هیچ یاسایەییەک ناگرێت، هەر شتێک بوێت لەم جیهانە ئەوە دەکات، دەستی خۆی لەسەر هەر کەسێک دانێت ئەو دەکاتە پاشا و پشتی لەهەر کەسێکیش کردبێت لە پاشایەتییەوە دەکاتە خولام و لە خولامیش دەربەدەر دەکات و کە کاتیش هات لەناوی دەبات. ئەوجا ئەمریکا پەلەی نییە، خۆی لەو کاتە دەگرێت کە بۆی داناوە. کە ئەوکاتە هات حەوت پشتی نەیاری خۆی لەناوی دەبات. ئەو کاتەی ئەمریکاش لە مێشکی خۆی داناوە بۆ حەشدی شەعبی هێشیتا نەهاتووە، هەر کە ئەوکاتە هات چارەنووسی حەوت پشتی حەشدی شەعبی و ئەمسالەکانی لە قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی باشتر نابێت.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه