هه‌موو سیاسییه‌ك نابێته سه‌ركرده
احمد گلی
مه‌رج نییه هه‌موو سیاسییه‌ك سه‌ركرده
بێت، به‌ڵام مه‌رجه سه‌ركرده سیاسیی بێت، مه‌سروور بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسییه كه له ڕوانگه‌ی شاره‌زایان و چاودێرانی سیاسییه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی و ناوخۆیی، ڕۆڵی گه‌وره و كاریگه‌ریی هه‌یه.
له ماوه‌ی حوكمڕانیدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، توانیویه‌تی ڕۆڵێكی دیار و كارای هه‌بێت له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نێوان ئاین و ئاینزاكان و پێكهاته جیاوازه‌كان، هه‌روه‌ها ڕۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان, هه‌میشه تێكشكێنه‌ری به‌ربه‌ست و قه‌یرانه‌كان بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام قه‌یرانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ڕووبه‌ڕووی حكومڕانییه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆڕاگرانه به‌رپرسیارییه‌تیی بارودۆخه جیاوازه‌كانی هه‌ڵگرتووه.
پێچه‌وانه‌ی له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌می، ئه‌و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی حوكمڕانییهكهیدا، چه‌ندان پڕۆژه‌ی ستراتیجیی گرنگی بۆ خزمه‌تی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان به‌جێگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كیان چاره‌نووسسازن، وه‌ك چاره‌سه‌ركردنی خێرای (گرفتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو و دروستكردنی به‌نداو و دابینكردنی كاره‌بای ٢٤ سه‌عاتی، به بانكیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و دروستكردنی تونێل، ڕێگه‌وبانی نوێی ستاندارد و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌یان ساڵه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌ولێر ... هتد) .
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشاوم و هه‌میشه بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه‌یه كه بینیمان له ماوه‌یه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی حزبی سه‌ره‌كی و گه‌وره و به‌هێزی وه‌ك پارتی دیموكراتیی كوردستانه، به‌ڵام سه‌ركردانه ڕه‌فتاری كرد و به‌دیدێكی نوێ و به‌رپرسیارانه گوتاری دا و به گه‌وره‌یی سه‌یری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، بۆیه له بانگه‌شه‌كاندا داوای له جه‌ماوه‌ر ده‌كرد به ویژدانێكی ئاسووده و ئازادانه ده‌نگ به‌و حزب و لایه‌نه بده‌ن كه خۆیان بڕوایان پێیه‌تی و خزمه‌تیان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌یه تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ركرده, كه بۆ هه‌مووان كار ده‌كات و له پێناسه‌ی پۆستهكهیشیدا خۆی وه‌ك خزمه‌تكار ده‌ناسێنێ، له‌وه‌یش گرنگتره گوشار و قه‌یرانی هاورده كاری تێناكات و به وردی خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی بهرنامهكانیهتی، ئه‌م هه‌موو وزه‌یه‌ش له یه‌ك باوه‌ڕه‌وه دێ كه سه‌رچاوه‌كه‌ی دۆزی ڕه‌وای كوردستانه.
وەڵام بدەوه