گۆتاری کەرامەت و شاگردەکانی بێ کەرامەت!
ئەو شتە بە نڕخە کە بەپارە ناکڕێت! لە دونیادا شت زۆرن کە بە پارە ناکڕێت، عەقیدە، ئیرادە و ڕۆح و خاک و زۆر شتی تر هەموو ئەوانەن کە نڕخیان لەسەر دانانرێت چونکە بەپارە ناکڕێت، خاوەنی ئەمانە تەنها ئەوانەن کە کەرامەتییان هەیە، کە کەرامەتت هەبوو بە پارە ناکڕێی، نڕخت هێندە زۆر دەبێت کە نڕخت لەسەر دانانرێت چونکە بە پارە ناکڕێی. ئەوجا کە کەرامەتت هەبوو هیچ شتێکت نەبوو خاوەنی هەموو شتێک دەبی چونکە خۆتی بەڵام گەر خاوەنی هەموو شتێک بیت کەرامەتت نەبوو خاوەنی هیچ شتێک نیت چونکە خۆت نیت!
زریانەکەی گۆتاری سەرۆک لە بەغدا بوو، هاوارەکەی لێرە بیسترا!
گۆتاری سەرۆک بارزانی نەتەوەیی و کوردستانی بوو،
بەهیچ شێوەیەک حیزبی و شەخسی نەبوو، گۆتاری سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و نەیارانی کوردستان بوو کە ئەو زوڵمەی لە کورد دەکرێت بەهیچ شێوەیەک قبول ناکرێت کەچی شاگردەکانی لێرە هاوارییام لێ هەڵسا، لە جیاتی ئەوەی خۆدی عێراق بێتە دەنگ دەنگ و وەڵامی گۆتاری سەرۆک بدەن، شاگردەکانی ناوخۆ بەو ئەرکەیان هەڵسان بە کوردی هاتنە دەنگ، ئەوەی نەیارەکانی کورد ویستیان بڵێن بە زمانی ئەمانەوە وترا وەکو بەبەغا دووبارەیان دەکردەوە تەنها کاریان وەرگێرانی بوو لە زمانی عەرەبی بۆ کوردی.
شاگردەکانی ناوخۆ تەوقیتکراون بە «if»، کە بە جورێک تەوقیتکراون، «if (ئەگەر) دەنگێکی کوردستانی هەبوو» ئێوە دێنە دەنگ و دژی دەوەستن، هەمیشە وابووە هەر کاتێک جوولەیەکی سیاسی هەبوو کە ئایندەی کورد تێدا بەدی بکرێت تەوقیتی شاگردەکان دەکەوێتە کارەوە بە شتی لاوەکییەوە دەگرن بۆ شەڕعیەت دان بە شاگردی خۆیان! لە سەردەمی جاهیلی کۆیلەی وا هەبوو گەر هەوڵ بدرایە ئازاد بکرێت لە خاوەنەکەی دەگریا بۆ کۆیلەیاتی خۆی، قەت ڕێگە نەدەدرا ئازادبکرێت، چونکە لای ئەوان کۆیلایەتی ئازادی بوو، ئازادی کۆیلایەتی بوو، ئەوجا کە کۆیلەبوون لە مێشکی خۆیان دا دڵخۆش دەبوون چونکە کۆیلایەتی بۆ ئەوان لە سەرووی هەموو شتێک بوو هەموو ڕەنج و ماندووبونی ئەوان بۆ ئەوەبوو کە کۆیلەبن.
لەسەدەی بیست و یەک کە سەردەمی زانست و تەکنۆلۆجیا و جیهانگیری یە، کوردی وا هەیە ئازادی بەوە تێگەیشتووە دەبێت شاگردی خەڵکی دیکە بێت، هەمیشە و شەڕ و دەنگە دەنگی ئەوان بۆ ئەوەیە کە هەر شاگردی خەڵکی دیکە بن هەر کە پێ وترا ببن بە خۆیان و کوردستانی بن، هاواریان لێ هەڵدەسێت چونکە لە دەروونیەن ئازارییان پێدەگات بە ناوی کوردستان کە ئەوان هەمیشەو وا فێرکراون شاگردی خەڵکی دیکەیان بن نەک خۆیان. جا ئەوەی شاگردی خەڵکی دیکە بێت قەت لە مانای کەرامەت نازانێت چونکە کەرامەتی نییە تا لە کەرامەت تێبگات، نڕخی نییە تا نڕخی لەسەر دابنرێت بە هەرزان کڕدراون تاش ماون شەڕ بۆ ئەوە دەکەن کە شاگردی خەڵکی دیکە بن. ئەوجا گۆتاری سەرۆک کە باسی کەرامەت دەکات ڕاستەوخۆ ئازارییان لەدەروونی شاگردەکان دا بۆیە هاوارییان لێ هەڵسا دەمیان کردەوە کە نابێت کەس ئەوان لە شاگردییان ڕزگاربکات هەتا ماون شەڕ بۆ شاگردی خۆیان دەکەن.
لە کۆتاییدا گۆتاری سەرۆک گۆتاری کوردستانیان بوو بۆ نەیارەکانی کوردستان نەک گۆتاری شاگردەکان بوو.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه