كارەبای عێراق كەوتە دەستی كوردستان...
دوای واژووكردن لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای" كۆمپانیای HKNـی ئەمریكی و گرووپی ئۆنێكس هەروەها كۆمپانیای وێستێرن زاگرۆس، كە گرێبەستەكان لە جۆری "هاوبەشیپێكردن"ـە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا"ماركۆ رۆبیۆ پێناسەی پەیوەندیەكانی لەچوارچێوەی رێزگرتن لەهەرێمی كوردستان خستە روو، بەروونی گوتی، دەروازەی ئێمە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ عێراق رێزگرتنە لەو ئەتۆنۆمیەی كە كوردەكان هەیانە لەعێراق" ئەم بۆچوونەی وەزیری دەرەوە لەوتەكاندا كە دەلێت بەعێراقیەكانمان گوتووە، ئەگەر خواستی پەیوەندیەكی بەهێزتان لەگەڵ ئێمە هەیە، رێزگرتنە لەكۆمپانیاكانی ئێمە و ئەتۆنۆمیەی كە كوردەكان هەیانە" ئەم لێدوانە، هەموو ئاراستەكانی ناوەخۆی عێراقی گۆڕی، كە لە رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بەرپرسێكی پێشووی وەزارەتی نەوت عێراق گوتوویەتی عێراق توانای نیە ئەم گرێبەستانەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەمریكی كردوویانە بیانوەستێنن، ئەمە تەنها گرێبەستێك نیە كە بەهاكەی " 100 ملیار دۆلار بێت" بەڵكو ئەوە دەرچوونی دەستی عێراقە لەسەر خنۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ؟ چۆن؟
لەدوای پەیامی ئەمریكا لەوەستاندنی گرینی غاز لە ئێران، عێراق پێویستی غازی لەدەستدا بۆ دابینكردنی كارەبا، ئەمەش دەرفەت بوو بۆ ئەمریكا كە لەرێگای حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێداویستی غاز بۆ دەستەبەر كردنی " كارەبا لە عێراقدا" دابین بكات لەرێگای هێنانی كۆمپانیای ئەمریكا بۆ كێلگەكانی غازی كوردستان، واتا دەستەبەر كردنی غاز لە كوردستاندا بۆ كارەبای عێراق، كارەبای تەواوی عێراق كەوتە دەستی " هەرێمی كوردستان" لەچوارچێوەی ئەو گرێبەستە رەگەز هاوبەشیە" لەنێوان كۆمپانیاكانی ئەمریكا و كوردستان بەپراكتیكی دەستەبەر كرا، بۆیە ئیتر هیچ جوڵەیەك لەعێراقدا نامێنێت كە بەئاراستەی " نیازی نەمانی فیدراڵی لەگەڵ كوردستان مامەڵە بكات" بەتایبەتی بە بارمەتەگرتنی بودجەی كوردستان...
رێكان سەباح
وەڵام بدەوه