کاڵفامی بێت یا خۆش خەیاڵی، دەبەنگی بێت یا نەفامی، بەدکرداری بێت یا خەیاڵ پڵاوی، ئەو بکەرانەی بوەن بە عەڕاب و ئەندازیاری شازدەی ئۆکتۆبەر هەرگیز لە بیر ناچنەوە.
رۆژی شازدەی ئۆکتۆبەر وەک باقی ئەو رووداوو کارەسات و نەهامەتیانەی بەسەر کورددا هاتوونە، لەکەیەکی پڕ شەرمەزاری و نەنگیە بە ناوچەوانی ئەو بکەرانەی بوون بە هۆکاری روودان و لەدەست دانی نیوەی خاکەکەیەوە.
گەر ئەوسا کورد ڕیزەکانی یەک بووایەو ئیرادەیەکی پۆڵایینی گشتی بۆ رووبەرووبوونەوەی دەسیسەو پلانێکی پڕ لە مەترسی هەرێمی بۆ شکاندن و چاوترساندنی کورد و داگیرکاریەوە هەبووایە، کورد نیوەی خاکی لەدەست نەدەدا.
گەر کۆمەڵێ زۆڵەکوردی کورتبین و نابەرپرسی سەربازی و بەناو سیاسی و سەرکردەی سەرکز نەبوونایە و لە ژێرەوە هەندێ بەکرێگیراو نەبووبان بە کەواسووری بەر لەشکەری شڕەخۆری داگیرکارەوە، ئێستا هەم هەرێم و هەمیش کورد لە پێگەیەکی بەهێزتر و گوتارێکی خەستی یەکانگیری نەتەوەیی و نیشتیمانیەوە دەردەکەوتن و هێزی ژمارە یەکی تۆکمەی گۆڕەپانی سیاسی عێراق بوون و بریاری کۆتایی لەسەر پرسە سیاسیەکان لای ئەوان بوو.
وەڵام بدەوه