Kurdistan Press - سەرۆک کۆمار سەرۆک کۆمار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک کۆمار

ئەرکی سەرەکی و بەرپرسیارەتی باڵای سەرۆ کۆماری عێراق نوێنەرایەتی کردن سەرجەم چینوتوێژە عێراقیەکانە بە هەرێمی کوردستان و کوردیشەوە. 
پۆستی سەرۆک کۆمار لەوە دەرچووە بە قەد باڵای تەنیا یەک حزب دابتراشێ و موڵک و تاپۆی هیچ حزبێک و گرووپ و تاقمێکی دیاری کراو نیە. 

دوای داڕمانی بەعس پۆستی سەرۆک کۆمار وەک ئیستیحقاق و گفتوگۆی چڕوپڕەوە بە کورد سپێردراو بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکی کۆچ کردووی یەکێتی مام جەلال توانی کەم تازۆر بە ئەرک و بەرپرسیارەتیەکانی خۆی هەڵسێ و نوێنەرایەتی سەرجەم عێراقیەکان بکات. 

دوای مام جەلال بە داخەوە هەندێ ئاڕاستەی کەمینە لە ناو یەکێتی ئەم پۆستەیان بە موڵکی تاپۆکراوی خۆیان زانی و بەردەوام لە رێگەی مێدیاو گوتارێکی چەواشەکارانەوە تێگەیشتنێکی تەسکی حزبیانەیان دروست کردبوو،  بە هیچ شێوەیەک بنەمای ڕاستی و دروستی نەبووە و نیە. 

بەرهەم ساڵح نەک هەر نەیتوانی چەترێک بێت بۆ کۆکردنەوەی هەموو عێراقیەکان، بەڵکو  تەنانەت نەیتوانی بە ئەرک و بەرپرسیارەتیە رەمزی و رووکەشیەکانی پۆستەکەشیەوە هەڵسێ و ئەم پۆستەی لە ناو چوارچێوەی دیوارەکانی کۆشکی کۆماریدا بەند کرد و نەیتوانی رۆڵێکی ئیجابی لە پانتای سنووری دەسەڵاتە دەستوریەکانیشەوە بگێڕێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه